(بەبێ زوویر بوون)

ئێوە بینەری شانۆتان کوشت، موھەریجچییەکان!

Dewen Marouf
 

ھۆکاری بنەڕەتی سەبارەت بە نێزیک بوونەوەی (شانۆ) لە کەنارەکانی مردن، ئەوەیە کە لە دوای ساڵی ١٩٩١وە کۆمیدیا تێکەڵ بە تەھریج کراوە! گەر چاوێکی خێرا بە مێژوودا بگێڕێن، ئەوا ئەو ھەقیقەتەمان بۆ ئاشکرا دەبێت، کە لە پێش بەھاری ١٩٩١ەوە، شانۆ جۆرێک لە شانازیی بەبەردا کراوە، نموونەمان زۆرن وەک نمایشەکانی (لانەوازان و خولەچەخماخە) ھەرچەندە دەقەکان، سیاسیی و کۆمەڵایەتی بوون، بەڵام کۆمێدیا ڕۆڵی بایەخی بینیوە بۆ جوانکردنی شانۆ. بەڵام لە دوای ئەو ھەموو ساڵانە. بە دیاریکراوی دوای ڕاپەڕین، شانۆ بوو بە کارێک کە بەردەوام نێزیک بوو لە مردنەوە. ھۆکارەکەشی، ئەو بەرنامە ھیچانە بوون، کە بەناوی کۆمێدیاوە لەکەناڵەکانی ھەرێمی کوردستاندا پەخش دەکران. ئەمەش وایکرد، شانۆ نیوە مردوو بێت، بینەر دوورکەوێتەوە لە کۆمێدیا ڕاستەقینەکە. بەڵام لەپاڵ ئەمەشدا، چەند ئەکتەرێک بوون بە شت و نێوداربوون و دەوڵەمەند بوون، کەچی شانۆ ھەر بەھەژاری مایەوە. ئەمەش ناپاکییەکی گەورە بوو لە میتۆدە گرنگەکەی ئەرستۆ و سۆفۆکلیس و شانۆی جیھانی. گەر مێژوو ناحەقیمان لێ نەکات، دەبێت ئەو بڕە شانۆکار و موھەریجانە دوور بخرێنەوە لە شانۆ بێگەردەکەی کە فرمێسکەکانی بینەرانیان دەسڕی و دڵنەوای بینەرانیان دەدایەوە. کە دەیان ئەکتەری پاکژولێھاتوو کاریان تێدا کرد تاکو لەگەڵ سەردەمەکەدا پێش بکەوێت. ھەر ئەو بڕە ئەکتەرە شانۆییە، کەناڵەکانیان پڕ کرد لە چاوی بینەر لەپێناو پارەدا. لەملاشەوە شانۆ ھەر بە ھەژاری ژیا و مایەوە.

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏‏یک یا چند نفر‏ و ‏افرد می‌ایستند‏‏‏

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like