دەقی شانۆیی،شانۆنامە
شانۆنامە یەکێکە لە ئالۆزترین فۆرمەکانی ئەدەب،
نوسینی شانۆنامەش قورسترین بەشی ناو دنیای ئەدەبیاتە.
خوێنەری شانۆنامە تایبەتە.
خوێندنەوەی شانۆگەری جیاوازە لە خوێندەوەی ڕۆمانیك ،چیرۆکێک یان پارچە شعرێک ،شانۆگەری قوڵبونەوەی زیاتر و تەرکیزی زیاتر و وێناکردنی زیاتر لە خۆدەگرێت.
ئەوکاتی لە رۆمانێکدا بە چەندین لاپەڕە وەسفی لایەنی دەرونی و کۆمەلایەتی کەسایەتیەک دەکات، لەشانۆنامەیەکدا دەشێت لە ڕیگای ووشەیەک یان ڕستەیەک یان زۆر جاران لە ڕیگای ئەو جوڵەو هەڵسوکەوتانەوە ،بچینە ناو دنیایی کە سایەتیەکەوە کە نووسەرە لە نیوان دوو کەوانەدا بە ووشیەک یان ڕستەیەک وەسفیکردوە یان رونکردنەوەیداوە،بۆنمونە نووسەر دەنوسێت کاتێک جۆن قسەدەکات دەستدەگرێت بەسەرەیەوە، خوێنەر دەبێت توانای شیکاری و وردبینی هەبێت بۆ تێگەیشتن لەم رونکردنەوەیە بەرامبەر بەو کارەکتەرە.
لە ناو دنیای چیرۆک و رۆمان و بەشێکانی تری ئەدەبدا، دیالۆگ و هێما و دەستەواژەکان ڕونوو ئاشکران، خوێنەر بە ئاسانی وەریاندەگرێت ،بەڵام لە شانۆدا وەک ئەوەی ستانسلافسکی دەلێت، دەبێت لە بندێڕ و ئەو دیوەی ووشەکاندا بەدوای ماناکاندا بگەڕێت، ئەمە بۆ خوێنەری شانۆنامە قورسدەکەویتەوە،ئەگەر نووسەر کەسێکی خەیاڵ فراون و بەسەلیقە ودنیابینەیەکی فراوان نەبێت لەدنیای شانۆدا.
ئەو کاتی شانۆنامەیەک خوێنەرێک لەگەڵ خۆیدا دەبات و چێژی پێدەبەخشێت لە کاتی خوێندنەوەدا، ڕووداوەکان نین،بەڵکو ئەوە سەلیقە و لێهاتووی و شارەزایی نووسەر،کە چۆن توانای بینی ژیانی هەیەو کەسایەتیەکانی بە شیوەیەک وێنادەکات کە خوێنەر بتوانێت بیان بینێت وقەسەیان لەگەڵدا بکات و لە گەڵیانا بژی، ئەوە توانای نووسەرە کە دەتوانێت لە کورترین زەمەندا گەورەترین روودا وچرکاتەوە و بیخاتە بەردیت و چاوی خوێنەر.
ئەو کاتەی خوێنەرێک شانۆنامەیەک دەخوێنتەوە دەبێتە سەدان پارچەی لێکترازو،بەسەر کەسایەتی و دیالۆگ و مەنەلۆگەکاندا دابەشدەبێت ،لەهەمانکاتیشدا خوێنەر دەکاتەوە یەکەیەکی کۆکراوەی ناو ڕووداو کە هەستدەکات لەناو ژیاندایە،ژیانێک کە جیاوازە لەوەی کە خۆیی تێدایە.
خوێنەر دەبێت لەگەڵ ڕوداوەکاندا تووشی هەڵچوون و گرژی و خوشی و ناخۆشی بێت، خوێنەر عاشق دەبێت و سەمادەکات و دەخواتەوە و هەست بە حاڵەتی هەموو کارەکتەرەکاند دەکات، هەرکاتێک خوێنەر وێنەی کارەکتەرێک لە زاکیریەدا نەماو وونبوو ، هەرکاتێک نوسەری شانۆنامەیەک ،نەیتوانی خوێنەر تووشی ئەو حالەتە دەرونی ڕوحیانەبکات لەگەڵ کارەکتەرەکاندا ،واتە ئەوە نووسەری شانۆنامە نیە.
بەداخەوە زۆرێک لە دەقە کوردیەکان ،نە وێنەی کارەکتەری تیایە،نە زەمەن و شوین بوونی هەیە،نە دەزانیت بونیاتی کارەکتەرەکان لە کوێوە سەرچاوەی گرتوو، نە سەرەتاو کۆتایی ڕوودا وبوونی هەیە ، نە هەست بە گەشەو بەروپێشجونی ڕووداو دەکەیت، ئەمە شانۆگەری نیە جگە لە پارچە پەخشانیکی ئەدەبی کە دەکرێت هەر بۆ خوێندنەوەبێت.

Sadik Aziz

ممکن است تصویر ‏‏‏‏۲‏ نفر‏، ‏افراد می‌نشینند‏‏ و ‏متنی که می گوید ‏‎Fadern Αν Strindberg Regi: Regi:Sadik Bawan‎‏‏‏ باشد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like