پرسیار: سایکۆدراما چیە؟
وەڵام: ئاسانترین ڕێگە بۆ تێگەیشتن لە سایکۆدراما ئەوەیە کە بیرکەرەوە هۆشت و عەقڵت لە جوڵەدایە، لەبری ئەوەی بە قسە باس لە کێشەکانت بکەیت، پیشانمان بدە بۆمان باس مەکە،” پیشاندان ” واتە ڕەفتاربکە، نواندنی ناو ناخت بکە، بەوشیەوەیە بجوڵێرەوە، لە چ شتێک نیگەرانیت بە هەڵسو کەوت پیشانمان بدە نەک بەقسە.
کارکردنی پرۆسە دەرونیەکان خۆیان لە کاردانەوە جەستەیەکاندا بەرجەستەدەکەن
بابەتێکی دوورو درێژە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاو دەبێتەوە لەسەر سایکۆ دراما کە جاکۆب لیڤین مارینۆ دامەزرێنەرێتی

عکس ‏‎Zahir Aba Rash Safar‎‏

دامەزرێنەری سایکۆدراما(Psychodrama) جاکۆب مۆرینۆ
ئامادەکردنی: زاهیر عەبەڕەش

عکس ‏‎Zahir Aba Rash Safar‎‏

بەشی یەکەم:


دامەزرێنەری سایکۆدراما ( جاکۆب لیڤی مۆرینۆ ) Jacob Moreno بوو ( 1889 – 1974 ) . لە بوخارێست لە خێزانێکی بەڕەچەڵەک جولەکە زەنگینی پڕنازو نیعمەت لە دایک بووە ، شارەزایی زۆری لە هەردوو بیری لاهوتی جولەکە و فەلەسەی یۆنانیدا هەبووە، خوێندنی ده رونناسی، ئایناسی، فه لسه فه و زانستی پزیشکی لە ڤییەنا تەواوکردوەو بروانامەی دکتۆرای وەرگرتووە. پاشان ڕوودەکاتە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەوێ نیشتەجێ دەبێت. مۆرینۆ وەک پزیشکی دەروونی حەزی لە کردەوەی ڕۆژانەی مرۆڤ و توانای پێکەوە ژیان هەبوو. سەرنجی زۆر دەخستە سەر ئەو کەسانەی کە نەیاندەەتوانی ژیانی سادەی رۆژانەی خۆیان ببەن بەڕێوە و لەگەڵ ژیانی سادەی خۆیاندا هەڵبکەن. ئەو پابەندیەکی کۆمەڵایەتی بەهێزی هەبوو، هەروەها کارکردن لەگەڵ لەشفرۆش و پەناهەندەکان ئیلهام بەخشی جۆری کارکردنی ( چارەسەرکردنی دەروونی بەکۆمەڵ) بوو لەپاشاندا بایەخی بە داینامیکی گروپی دا لەبواری دەرونزانیدا.

عکس ‏‎Zahir Aba Rash Safar‎‏


مۆرینۆ زۆر جار لە باخچەکانی ڤییەنا لەگەڵ منداڵان کۆدەبووە و چیرۆکی بۆ دەخوێندنەوە، بەدەم چیرۆک خوێندنەوەوە نمایشی بۆدەکردن ڕۆڵی کارەکتەرانی حیکایەتەکەی بۆ بەرجەستە دەکردن. ئەم چیرۆک خوێندنەوەیە و نمایشکردنە، تۆو و سەرچاوەی دروستبوونی میتۆدی سایکۆدرامایە. جیاوازلەوجۆری چیرۆک گێرانەوەکەو شێوازی زارەکی دەڕبڕین، مۆرینی فۆکەسی دەخستە سەڕ ڕوداوی ناو چیرۆکەکە، واتە ئەو زیاتر سەرنجی لەسەر ڕوداوەکان بوو نەک گێڕنەوە بەزارەکیی وەک گیرانەوەیەکی ئاسای. باکگراوندو و ئەزموونەکانی مۆرینۆ و لە کاری شانۆیی لە ڤییەنا و پەیوەندی و یاریکردنی لەگەڵ منداڵاندا، بنەڕەتەکانی ئەو شتەن کە پێی دەڵێین سایکۆدراما . Psychodrama یاریکردن و خۆبەخۆی (العفویة ــSpontaneity )، داهێنان و پێکەوە بوون لەگەڵ کرداردا ڕێگەی گۆڕانن. مەبەستی ئەوەیە کە ڕوداو و کردار پێش گەشەکردنی زمان دەکەوێت.
لە ڕێگەی میتۆدی سایکۆدراماتیکەوە، مرۆڤ دەتوانێت لە ڕەهەندی دەرووناسیەوە توێژینەوە لە کێشەکانی خۆی بکات و بیاندۆزێتەوە و یارمەتی بدات کە کێشەکانی خۆی وێنا بکات ، لەبری ئەوەی تەنها قسەیان لەبارەوە بکات. ڕیشەی کایەبازی، تێبینی و دیقەتی ئەو بۆ یاری منداڵان، کە چۆن بە شێوەیەکی خۆبەخۆیی و داهێنان ” گەمەی خۆیان دەکەن لێرە و لە ئێستادا” ئەوەش ئامرازێکی گرنگی سایکۆدرامایە.
مۆرینۆ لەشاری ڤییەنا شانۆی خۆبەخۆیی ( the spontaneity theater) دامەزراند لە پاشاندا گەشەی کرد بوو شانۆی چارەسەری دەرونی واتە سایکۆدراما، هەرخۆشی پێشەنگ بوو لە دانانی گروپی چارەسەری دەرونی بەکۆمەڵ، هەروەها سۆسیۆمێتری دامەزراند sociometrin کە بەمانای رێگەیەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە مەوداو پەیوەندی گروپ لە نێو خۆیاندا. لە سۆسیۆدراما لێکۆڵینەوە لە ڕەفتاری گروپەکان دەکات.
لە کۆمێنتی یەکەمدا هەندێک ڤیدیۆی مۆرینۆ دادانێم

عکس ‏‎Zahir Aba Rash Safar‎‏

کتێبەکانی مۆرینۆ:
Who shall survive? (1934),
The words of the father (1941)
Psychodrama (1946).

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like