سەبارەت بە برێشت و ئەدەب

ڕۆلان پارت

نوسینی برێشت نوسینێکی تەواو شانۆیە، هەرگیز برێشت ئەدەبی نەنوسیوە هەموو پێکهاتەو و هەبووەکانی ناودەقەکانی برێشت بریتین لە کۆمەڵێک ئاماژە و سمبول، هەموو پێکهاتەی کردارە درامیەکان لەلای برێشت لەسەر بۆشایی بنیاد نراون، برێشت هەرگیز ئاماژە بۆدیکۆر ناکات، بەڵکو ئەو کۆمەڵێک پێداویستی دیاری دەکات و هەرپێداویستیەکیش خۆی بۆخۆی ئاماژەیەکی زۆر فراوان و قوڵی هەیە و لەبەر ئەمەش (ئەمانە هەموویان ئاماژەن) هەروەک چۆن کارەکتەریش لەدنیا و نوسینی برێشت دا ئاماژەن.

(بۆنمونە لەدەقی دایکە ئازا دا، دایکە ئازا و ئەوگالیسکەیەی کەپێیەتی دوو یەکەی ئاماژەیی هاوتەریبن، بەدرێژای سیانزە تابلۆی ناودەقەکە گالیسکەکە خاڵی دەبێتەوە و ڕوتەڵان دەبێتەوە شتەکانی لەدەست دەدات، بەهەمان شێوازیش دایکە ئازا منداڵەکانی لەدەست دەدات و جل و بەرگی ڕوتەڵان دەبێت، چۆن گالیسکەکە دەپوکێتەوە و هیچی تێدانامێنێت و کەس نامێنێت پاڵی پێوەبنێت، ئاوهاش دایکە ئازاش شتەکانی دەوروبەری بەمنداڵەکانیەوە لەدەست دەدات..!)

لەتابلۆی شەشەم دا بەتەواوی ئەم حاڵەتە بەرجەستە دەبێت کەچۆن (پێداویستی و شتەکان)هەموویان ئاماژەن و نیشانەن بۆکۆمەڵێک واتای زۆر قوڵ و بەرز.

تابلۆکە بەدیمەنێک دەست پێدەکات کە تێیدا (تۆپهاوێژ و گالیسکەکە)دەبینین و لەنێوان ئەم دوانەشدا پەتی جلەکانی دایکە ئازادەبینین کە جلەکانی پێوە هەڵواسیوە.

کەدەڵێم پێداویستیەکان ئاماژەن ئەوابەم شێوازە ڕونەکرێتەوە:

تۆپهاوێژەکە/ ئاماژەیە بۆ جەنگ. خودی (گێستۆسی بنەڕەتی) دەقەکە لەسەر جەنگە، بەڵام ئێمە هەرگیز خودی ئەم جەنگە نابینین بەڵکو کۆمەڵێک پێداویستی دەبینین کە وێنای ئەو جەنگە دەکەن.

تۆپهاوێژەکە و پەتی جلەکان/ ئاماژەن بۆ جەنگ و ژیانی ڕۆژانە و پەیوەندی نێوان ئەو دووانە.

گالیسکەکەش/ ئاماژەیە بۆ ماڵ و شوێنی کار.

لەناو دیمەنەکەش “ئاڵایەک”دەبینین کە ئەم ئاڵایەش ئاماژەیە بۆ لایەنگری سیاسی.

هەرلەم دیمەنەشدا (کارەکتەری ئیفێت و پێداویستیەکانی دەبینین) پێڵاوەکانی، گۆراویەکانی، کڵاوەکەی..هتد هەموو پێداویستیەکانی ئیفێت سوورە و ئەمەش ئاماژەیە بۆپەیوەندی نێوان جەنگ و خۆشەویستی و لەسەردەمی جەنگدا خۆشەویستی دەبێت بەچی.؟

برێشت هەموو شتێکی لەنوسینی دەقەکانیدا پەیوەست کردووە بە گێستۆسی بنەڕەتی”بۆ ئاشنابوون بەزاراوەی گێستۆس بە پۆستەکانی پێشوودا بڕۆرەوە” هەرلەم دیمەنەدا هەموو کارەکتەر و هەموو کەرەستەکان وابەستەن بەبار و دۆخی گێستۆسی بنەڕەتیەوە کەلەم دەقەدا “جەنگە” لەم تابلۆیەدا هێرشێکی پێچەوانە لەسوپای بەرامبەرەوە دەکرێت و بار و دۆخی هێز گۆرانکاری بەسەردادێت و بەمەش هەموو ئاماژەکانی (کارەکتەر و پێداویستیەکان گۆرانکاریان بەسەردا دێت) تەنانەت پیاوەئاینیەکەی لەم دیمەنەدا جل و بەرگەکانی بۆدەگۆڕن لە کاسۆلیکەوە دەیکەنە پڕۆتستان.!

ئەوەی برێشت لەم تابلۆی شەشەمە دەیەوێت بیخاتەڕوو ئەم پرسیارەیە (ئایا شتەکان و مرۆڤەکان بونێکی ئازاد و سەربەخۆیان هەیە، یان شێوازی هەبونی ئەوانیش وابەستەی بار و دۆخی جەنگە؟) هەرلەم دیمەنە ئەم پرسیارە بەقورسی ڕوبەڕوی دایکە ئازا دەبێتەوە کاتێک ئەو کوڕی دووەمی لەدەست دەدات”پەنیری سویسری”، لاشەکەی بۆدێنن و لێی دەپرسن ئایا دەیناسێتەوە و ئەمە کوڕەکەی ئەوە؟ لێرە دایکە ئازا دەکەوێتە ناو ململانێیەکی تەواو قورس و ئاڵۆزەوە (ئێستا دایکە وەک کارەکتەرێک بوەتە شتێک بۆ ئاماژە بۆ بار و دۆخی جەنگ) لەلایەک ئەم لاشەی شێواوی کورەکەی لەبەردەمە و لەلایەک دەبێت ئینکاری لەوەبکات کە کوڕیەتی لەبەرئەوەی ئەگەر بزانن کوڕیەتی خۆشی دەکوژن.. بۆیە لەکۆتایدا ئینکاری لەبونی کوڕەکەی دەکات.

(لەو ڤیدیۆی نمایشەی بەلینر ئینسامبل کە بەردەستە ئێستا و خودی برێشت لەژیاندابوە و تەسویرکراوە و ژنەکەی هیلینا ڤایگل ئەم ڕۆڵە دەبینێت، لەم دیمەنەدا بۆدەرخستنی ئەو ئازارەی ناخی، دایکە ئازا بەتوندی سکی ئەگوشێت و هاوار دەکات، لەبەر ئەوەی ناچاربوو ئینکاری لەبونی کورەکەی بکات بۆ ژیانی خۆی.!)

ئەمەشە کەدەبێت ئێمە لەڕوانین لەبرێشتەوە لێی حاڵی ببین، برێشت شانۆ دەنوسێت نەک ئەدەب..!

ممکن است تصویر ‏‏‏۴‏ نفر‏ و ‏افراد می‌ایستند‏‏ باشد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like