Sadik Aziz

 

شانۆی ئیمپرۆ
کتبێکی هەنوکەیی و پێویست بۆ ئێستاو داهاتوی شانۆیی کوردی .
ئەم کتێبە لە لایەن هەروو برای ئازیز کاک بورهان قەرەداخی و کاک دیار عومەرە نوسراوە. دیارە کتێبە هیلاکی وماندو بوونێکی زۆری پیوەدیارە ،بەوەی کە چەندین بابەتی تیۆری و پراکتیکی لە خۆیدا هەڵگرتووە ،سەدان ڕاهێنان و یاری جۆراوجۆری تێدایە لەسەر چۆنیەتی شانۆیی ئیمرۆ ،کە نوسین و شیوەی ڕاهێنان و یاریەکان دەبێت دیدگا و ڕونی و ڕۆشنی زۆری تێدابێت تا ڕاهێنەر بتوانێت بە ئاسانی وێنەکان ببینێت ،کە ئەم کارەش جیاواز لە نوسینی کتێبێکی فکری یان بابەتیكی دیار کراو ،وردەکاری و تەرکیز و سەلیقەی دەوێت .
ئەم جۆرە کتێبابە هاوکاریەکی باشی هەموو جۆرە ئاست جیاوازکان دەکات لە کەسیكی سادەوە تا پرۆفیشیۆنالیک، کە چۆن بتوانێت لەگەڵ گروپێکدا کاربکات ، دەروازەیەکی باشە بۆ بواری خوێندن لە مامۆستایانی باخچەی ساوایانەوە تا دەگاتە پەیمانگەو خۆدی دەرهێنەرەکان .
کارو ژیان و تێڕوانینەکانی کەسیكی وەک کیتس جۆنستۆن ،کە لەم کتێبەدا زۆر جوان کاری لەسەر کراوە،جگە لەوەی چێژبەخشە لە هەمانکاتدا هاندەرو موتیڤێکە بۆ بڕوا بە خۆبون و سڵنەکردنەوە لەو بەربەست و گرفتانەی کە دێنە بەردەوم ،ئەو شتانەشەی کە لە قۆناغی مندالێدا بۆنتە گری دەرونی و هەست بەکەم سەیرکردنی خۆت ، لە ڕێگای میتۆد و کارەکانی ئەم دەرهێنەرەوە فێردەبێت،لە چۆنیەتی زاڵبون بەسەر ئەو کۆسپ و گرێ دەروننایەندا.
جگە لە دەست خۆشی بەردەوامی بۆ هەردوو هاوڕێ هیچی ترم نیە .

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like