شانۆی برۆدوەی Broadway Theatre

پایتەختی شانۆی جیهانی

سیا مەمەند

کاتێک باس لە شانۆ گەورەکانی دنیا دەکرێت، چەندین شار هەیە کە بوون بە پێناسەیەکی زیندوو بۆ شارەکە و بۆ شانۆی جیهانی و کاتێک باس لە وەهمی کەم بوونەوەی شانۆ و بینەری شانۆ دەکرێت، ئێمە لە ڕێگەی ئەم شارانەوە تێدەگەین کە چی بێ ئاگاییەک باڵی بەسەر ئەو کەسانەدا کێشاوە کە پێیان وایە”مۆدێلی” شانۆ بەسەر چووە و دنیا دنیای “سینەما” و ” دوو گۆڵییە” ئەمڕۆ زۆر ترین سەرمایە و بانگەشەی ڕاگەیاندنەکان بۆ هەردوو بواری سینەما و دوو گۆڵییە، ئەمەش وایکردووە هەردوو بوارەکە لە ئەسڵی خۆیان داببڕێن و ببن بە شتێکی تر، شتێک بۆ بەرهەم هێنانی پارە و خۆشگوزەرانی.

هەردوو ئەم بوارەش بووە بە جۆرێک لە فاسفود، لە ئۆرگازمی دەستی، یانی چەند بە خێرای و چەند بەڕازاوەیی دێتە بەردەمان هەرزوو لەگەڵ تەواوی بوونی سیماکانی ون دەکات و کاریگەرییان نامێنێت. ئەڵبەت ئەمە زیاتر باسێکی فەلسەفی سۆسۆ- سایکۆلۆژییە کە هەوڵدەدەم لە دەرفەتێکی تردا بگەڕێمەوە سەری.

کێشەی سەرمایەداری لەو شوێنەوە دەست پێدەکات کە ناتوانێت لە گەڵ شانۆدا ئەم قومار و وەبەرهێنانە بکات، چونکە شانۆ شتێک نییە بە خواست و تموحی ئەو وەبەرهێنانی بۆ بکات.

هەربۆیە ئەو وەهمەی بەرهەم هێناوە کە شانۆ هونەرێک نییە بتوانێت لەگەڵ سەردەمدا گەشە بکات ، پێش بکەوێت. لەگەڵ ئەمەشدا کاتێک سەیری شانۆ لە هەریەک لە شارەکانی پاریس، لەندەن، مۆسکۆ، نێۆرک” دەکەین دەبینین بینەری شانۆی ئەم شارانە ملێۆنانی تێپڕاندووە و داهاتی ملیارد دۆلارییان هەیە، وە بوون بە ڕوویەکی گەشتیاری و سەرنج ڕاکێش بۆ گەشتیارەکان.

ئەوەی لێرە مەبەستمانە ناساندنە بۆ ناوچەی شانۆیی”برۆدوەی” لە ناوچەی مانهاتن لە نێۆرک. شانۆیەک کە لە سەرەتای دامەزراندنی لە سەرەتای سەدەی بیستەمە وە تائەمڕۆ بە هێزێکی زۆرەوە ئامادەیی هەیە.

لەم ناوچەیەدا نزیکی 40 هۆڵی پرۆڤیشناڵی شانۆیی هەیە، کە کورسییەکانیان لە دەوروبەری 500 کورسی یان کەمترن.

سەرجەمیشیان دەکەونە شەقامی چل و دووەم هەتاوەک و پەنجایەمی مانهاتنی نێۆرک.

ئەم ناوجەیە بووە بە ڕویەکی گەشی شاری نێۆرک و ساڵانە بە هەزاران گەشتیار بۆ خۆی ڕادەکێشێت، بۆ نمونە بە پێی ڕاپۆرتێکی “برۆدوەی لیگ” لە ساڵی 2011 بەنزیکەیی ١٠٨١ملیارد دۆلار داهاتی هەبووە، وە لە ساڵی ٢٠١٠ ،١٠٣٧ ملیارد دۆلار و لە

ئەڵبەت ئەم شانۆیانە بە پێی قۆناغ و سەردەمەکان کاریگەری و داهاتیان فەرقی کردووە بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٢٠ گەیشتە لوتکە بە پێشکەشکردنی زیاد لە ٢٠٠ شانۆی موزیگاڵ، هاتنی سینەما و دەرکەوتنی بۆ ماوەیەک توانی برۆدوای بخاتە قەیرانەوە، بەڵام ئەتوانم بڵێم ساڵی٢٠٢٠ ڕەشترین ساڵە بۆ شانۆ لە تەواوی دنیاو لە برۆدوەیدا چونکە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆناوە بە تەقریبی هەموو هۆڵەکانی چالاکییان وەستاندوو نمایشە شانۆییەکان کە هەزارەها دۆلار لە بەرهەم هێنانیاندا خەرجکرابوو نەتوانرا نمایش بکرێن. ئەمەش بوویە هۆی مایە پوچ بوونی چەندین کۆمپانیای بەرهەم هێنانی شانۆیی.

جۆری شانۆ لە برۆدوەی

بە شێوەیەکی گشتی لە نێۆرک ئەمڕۆ سێ جۆری شانۆیی لە پێشبڕکێدان و هەریەکەشیان خاوەن هێز و کاریگەری گەورەن لەسەر یەکتر ئەوانیش هەر یەک لە

Broadway و Off Broadway،Off-and-Off Broadway.

پاش ئەوەی شانۆی برۆدوەی دامەزرا توانی ببێتە شوێنێک کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەکتەران و پیشەمەندانی نواندن لەخۆی کۆبکاتەوە و لەوێوە ئەو ئەکتەرانە بەرەو دونیای سینەما بڕۆن. بۆ نمونە لە سەرەتادا هەریەک لە ئەکتەران” مارلون براندۆ ، باربارا سترایسند و گریس کلیو ڕۆبەرت ڕۆد فۆر پێش ئەوەی ببنە ئەستێرەی گەورەی دنیای سینەما لە سەر شانۆکانی برۆدوەی سەرگەرمی نواندن و کاری شانۆیی بوون. هەر لە نمایشکردنی شانۆکانی ئێرە بوو کە هەریەک لە گۆرانی بێژانی ناسراوی دنیا ئدیت پیاف و شارل ئازناوڤۆر بەشدابوون و ئەستێرەی بەختیان درەوشایەوە. شێوازی نمایشە شانۆییەکانی زیاتر وە بگرە سەرجەمیان شانۆیی ئۆپێرایی و مۆزیکاڵی و کۆمیدین، کە بە ژمارەیەکی زۆری ئەکتەر و تەکنیسێۆن وژەنیار و گۆرانی بێژ تێیدا بەشدارن و بەشێوەیەکی سەرەکی کار لەسەر بەدەست هێنانی ڕەزامەندی بینەرەکانیان دەکەن کە کەسانی پارەدار و گەشتیارن، لەم نمایشانە هەوڵدەدرێت زۆربەی تەکنیکە پێشکەوتووەکانی سەردەم بەکاربهێنرێت، بەڕادەیەک زۆرجار ئەو تەکنیکانەی لە فیلمێکی هۆڵیودی بەکار دەهێنرێت لەم نمایشانەشدا بەکار دەهێنرێت..

بەناوبانگ ترین نمایشێک تا ئێستا لە برۆدوەی کرابێت شانۆیی کۆمیدی مۆزیکاڵی”چیرۆکی وێست ساید” کە لە ساڵی ١٩٥٧نمایشکرا وە ١٩٨١ شانۆیی”پشیلەکان٩٠٠ جار نمایش کراوە و تا ئێستاش هەر لە نمایشکردن بەردەوامە.

پیتەربروک لە کتێبە بەنابانگەکەی خۆیدا The Empty Space

لە ناساندنی جۆرەکانی شانۆدا ئەم شانۆیانە بە شانۆی بازرگانی هەژمار دەکات و پێی وایە بەشێوەیەکی زۆر کار لەسەر ڕەگەزە شانۆییەکان لە جل و بەرگ و ڕوناکی و سینۆکرافیا و ئەونیتردا کراوە، ئەمەش‌زیاتر بۆ سەرسامکردن و بەدەست هێنانی ڕەزامەندی بینەرەکانە. نرخی بلیتەکانیش لە هۆڵێک یاخود کۆمپانیایەک بۆ کۆمپانیایەکی تر گۆڕانی بەسەردا دێت، زۆرترین تێچوش بۆ بەرهەم هێنانی شانۆیەک نزیکی 10 ملێۆن دۆلار دەبێت.

پاش ئەوەی شانۆی Broadway

سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا لە نمایشەکانی ئەمەش بوویە هۆی ئەوەی کە خاوەن کۆمپانیاکانی شانۆ و ئەوانەی سەرمایە گوزاری تێدا دەکەن ساڵ بەساڵ مەرج و شێوازی بەرهەم هێنانیان لە سەر دەرهێنەران و ئەکتەران قورسکرد، ژمارەیەک لە وانە بۆ ڕوو بەڕوو بونەوەیان بەو تەوژەمە لە کارکردن لە دەرەوەی برۆدوەی و ئەوێ لە ناوچەی لینکۆڵن لە نێۆرک ژمارەیەک شانۆیان دامەزراند کە پاشان بە Off Broadway

ناسران و ناوبانگیان پەیدا کرد. ئێرە بە جۆرێک لە جۆرەکان وەک دەرچوون بوو لەو جۆرە شانۆ باوا بازرگانییە دژ بە شانۆی برۆدوەی کە بەتەواوی ئامانجی بەدەست هێنانی پارە و زۆرترین سەرمایە بوو، لێرە هەوڵدرا بەهای هونەری بۆ نمایەشە شانۆییەکان بگەڕێنرێتەوە و لەپاڵ ئامانجی زۆرترین پارەدا ئاوڕ لە لایەنی داهێنان کارانەی شانۆ بدرێتەوە، لێرە زیاتر کار لەسەر شانۆ کلاسیکی و نیو کلاسیکیەکان دەکرا بەتایبەت دەقەکانی شکسپیر لە نوێکانیشدا دەقی تێنزی ویلیامس. لە ئەکتەرانیش کەسانی وەک” ئەلپا چینۆ و روبرت ولیامز و ڕۆبرت دینیرۆ و کانیۆ ڕیفز” و چەندان ئەستێرەی تری هۆلیودی ئامادەییان هەیە

Off-and-Off Broadway

شانۆی ئەف-ئۆف برۆدوەی کە شۆڕشێکی ڕاستەقینەی شانۆیی بوو دژ بە هەردوو جۆرە باو کاریگەرەکەی شانۆی نێۆرک و ئەمریکی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێدا.

ئەم شانۆیە کە بەشانۆی ئەزمونگەری بۆردوەیش ناودەبرێت، دژ بەو جۆرە لە سەرمایە گوزاری وەستانەوە کە لەنێو شانۆدا ساڵ بەساڵ ڕوو لە هەڵکشانە، چی لە تێچووی بەرهەم هێنان، یاخود لە لە نرخی فرۆشتنی بلیت. ئەمان بە کەمترین تێچوو، وە بە نرخێکی کەمی بلیت دەستیان بە نمایش و ئەزموونە شانۆییەکانیان کرد. دیارترینیان شانۆی زیندوی جولیان بێرگ و هاوڕێکانیان بوو، کە نەوەک لەسەر شانۆی ئەمریکا بەڵکو لەسەر شانۆی دنیا کاریگەرییان دانا. لە شانۆی کۆمپانیاکانی

Off-and-Off Broadway

پشتکرایە هەموو ئەو تەکنیک وئیفێکتە زۆرانەی کە هەبوون و لە ڕێگەیانەوە جادوو لە بینەران دەکرا، ئەمان بە دەقی زیندوو بە کارکتەری کەم و بە گەڕانەوە بۆ جەوهەری شانۆی ڕەسەن کە کردار و پیشاندانە گرنگییان دا.

.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like