یاسین حاجى تەھا



لەبەرچی دەقی شانۆیی خوێنەری کەمە؟.
یەکەم/ بە داخەوە خوێنەران وا تێدەگەن دەقی شانۆیی تەنها بۆ نمایش کردن نووسراوە. وە پێویست ناکات بخوێندرێتەوە….
کە لە ڕاستیدا وانییە. دەقی شانۆییش وەکو چیڕۆک و ڕۆمان پێویستە خوێنەران بیخوێننەوە و شارەزایی لێ پەیدا بکەن و بیرکردنەوە و تێڕوانینیان لەبەرامبەر شانۆدا دەوڵەمەند بکەن. بەمەش شارەزاییەکی تەواو لە بینین و وردکردنەوە و تەکنیکی شانۆ وەردەگرن. لە کاتی نمایشیشدا دەتوانن هەزمی هەموو ئەو جووڵە و ئیقاع و کەش و هەوای نمایش بکەن و جوانکاری و داهێنانەکانیان ڕەچاو بکەن. بەڵام بەبێ خوێندنەوەی دەقە شانۆییەکان ناتوانین بە زانیاری و ڕۆشنبیری شانۆیی نمایشەکان ببینین و تێڕوانینی شانۆیانەی بۆ بکەین….
جا بۆیە خوێندنەوەی دەقە شانۆییەکان هیچی لە خوێندنەوەی دەقە ئەدەبییەکانی تر کەمتر نییە.
دوەم/ هەندێک لە نووسەری دەقە شانۆییەکان بەشێوەیەکی زۆر وشک و برینگ دەقەکانیان دەنووسن، کە بەشێوەیەک تەنها دەرهێنەرەکان بتوانن لێی تێبگەن و بەرگەی خوێندنەوەی بگرن. بەڵکو لەوەش خراپتر هەندێک نووسەری شانۆیی هەنە، بەشێوەیەک دەقەکانیان دەنووسن تەنانەت دەرهێنەرەکانیش سەری لێدەرناکەن. هەر بۆیەش دەبینین دەرهێنەرەکانمان پشت بە دەقە شانۆییە بیانییەکان دەبەستن و دەقە کوردییەکانیش فەرامۆش دەکەن….
بۆیە زۆر پێویستە نووسەرە شانۆییەکانمان بە هەمان شێوازی چیڕۆک و ڕۆمان دەقە شانۆییەکانیان بنووسن. بۆ ئەوەی هەموو خوێنەران لێی حاڵی بن و لێی بێزار نەبن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like