مێهرەجانی شانۆی “مۆنۆدراما” لە بۆکان بەڕێوە دەچێت


بەرپرسی ئەنجومەنی شانۆی شاری بۆکان لە بەڕیوەچوونی مێهرەجانی شانۆی “مۆنۆدراما” لەو شارە بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد هەواڵی دا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالد حەیدەری وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی:
مێهرەجانی شانۆی “مۆنۆدراما” بە ئامانجی ناسین و ناساندنی بەهرە گەنجەکان،
پێداگری لە پرسی ئەکتەری وەک سەرەکی‌ترین بنەمای شانۆیی،
بەرهەم هێنانی بەرهەمگەلی بە کوالیتی باڵا و تێچووی کەم،
بەرهەم هێنانی شانۆگەلی گونجاو لە گەڵ شوێنی نواندنی سەر دیمەن و دەرەوەی دیمەن و کەشی نائاسایی لە شاری بۆکان بەڕێوە دەچێت
لە رۆژی کۆتایی مێهرەجان کە به م زووانه بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردراون لە بەشە جوارجۆرەکانی دەرهێنەری، شانۆنامەنووسی، ئەکتەری و … خەڵات دەکرێن و هاوکات شانۆ هەڵبژاردراوەکان مۆڵەتی نمایشی گشتیان پێ دەدرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like