ناساندنی کتێبی کۆمەڵناسی شانۆ ژان دوڤینیۆ 1921-2007- سیامه ند

ناساندنی کتێبی کۆمەڵناسی شانۆ

ژان دوڤینیۆ 1921-2007

سیا مەمەند

ماوەیەکە لە نێو کۆڕ و بابەتی شانۆیدا، زۆر باس لە شێوازی نوێ و شانۆی پۆست دراماتیک و کۆمەڵ ناسی شانۆ و ئەنترۆپۆلۆژیای شانۆ دەکرێت.. لە کاتێکدا ئەم بابەتانە لە ڕووی تێۆری و کار لەسەر کردنەوە بۆ شانۆی دنیا هێشتا تازەیە و لێکۆڵەرە گەورەکانی شانۆ هێشتا بەدوای تێگەیشتنن لەم دیاردانە لە شانۆدا و دەستنیشانی ڕەگەزەکانی دەکەن، تەنانەت لە نێو زانکۆ و قوتابخانە شانۆییەکانیش بۆ چەند ساڵێکە وەک وانەیەک لەنێو خشتەی وانەکاندا جێگیر کراون و بگرە زۆر کۆلێژی شانۆی هەیە لە دنیادا هێشتا خۆیان لەم بابەتانە نەداوە چونکە هەریەک لەم بابەتانە پێویستی بە کەسانی شارەزا و توێژەر و پسپۆڕ هەیە بۆ لێکدانەوەو تێگیشتن لێی.

لە بوای کتێب و توێژینەی زانستیشدا لە ئاستی دنیا زۆرکەم سەرچاوە بەردەستن.

بۆ کردنەوەی دەروازەی زیاتر بە ناسینی توێژەران و ئەو کتێب و بەرهەمانەی لەم بوارانەدا هەن هەوڵدەدەم بەپێی ئەو توانا کەمەی هەمە و ئەو سەرچاوە کەمانەی لەم بوارانەدا دەستم کەوتون، بە خوێنەران و شانۆکارانی کورد بناسێنم، بە هیوای ئەوەی ڕۆژێک لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و تایبەت مەندەوە وەرگێڕان بۆ تەواوی کێتبەکان بکرێت.

کێبی “کۆمەڵناسی شانۆ” لە نوسینی توێژەر و کۆمەڵناسی گەورەی فەرەنسی ژان دوڤینیۆیە ، دۆڤینیۆ بە یەکێک لە گەورەترین توێژەرەکانی بواری هونەر لە مێژوودا دادەنرێت، بە تایبەت لە کۆمەڵناسی شانۆدا. بۆ ئەمەش توانیویەتی ببێت بە خاوەنی یەکێک لە باشترین و گەورەترین کتێبەکانی کۆمەڵناسی شانۆ لە مێژوودا. کتێبەکە دابەشی پێنچ بەشی سەرەکی دەبێت. دوڤینیۆ بۆ گەیشتن بە ماناو تێگەیشتن لەکۆمەڵناسی شانۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەرهەڵدانی بنەڕەتەکانی شانۆ لە ێۆناندا، بە‌لێکدانەوەی تێکستە تراژیدییەکان دەست پێدەکات، تا دەگاتە ئەمڕۆمان و سەردەمی ئۆتۆمۆبیل سازی و لەوێوە لێکدانەوەی تەواوەتی بۆ شانۆ و ئەرکی لە نێو کۆمەڵگادا دەستنیشان دەکات.

دوڤینیۆ پێش ئەوەی دەستبکات بە لێکۆڵینەوە لە “کاریگەری کۆمەڵناسی شانۆ” بەدوای دۆزینەوەی کێشەکانی شانۆ لە ژیانی ئینساندا دەگەڕێت و پاشان لە “شانۆ لە کۆمەڵگە، کۆمەڵگە لەشانۆ”دا بەدوای هێڵە جیاوازەکانی نمایشە واقیعییەکان و شانۆی ناپێویست لە کۆمەڵگەیە. لە “سەلماندنی ڕەخنەی شانۆ” بە‌دوای شێوازە جیاوازکانی ڕەخنەدا دەگەڕێت و لە دوو بەش دا لە ژێر ناونیشانی ” کۆمەڵناسی شانۆ و داهێنانی درام” و ” بنەڕەتی شانۆ” شێوازەکانی سەرهەڵدانی”درام” و لایەنەجیاوازەکانی تێگەیشتنی کۆمەڵناسی لە شانۆ و چۆنێتی بەستنەوەی بنەڕەتی شانۆ بۆ درامای “نوێ” ئاشکرا دەکات.

بەشی یەکەمی کتێبەکە لە ژێر ناونیشانی” “دەرگاکانی دۆزەخ”ە نوسەر لە “ئەفسانە و یەکێتی شانۆ لە سەدەکانی ناوەڕاست” ًبە دۆزینەوەی ڕەگەزەکانی جوانی ناسی و شانۆی ئەفسانەیی ئەو سەردەمە دەکۆڵێتەوە لە “وەهمی پیرۆز” و “درام سازی کۆمەڵایەتی” و “سێبەری تراژیدی” و “ڕۆڵەکان و مەسکەکان” و ” فراوانییەکانی هۆڵ و فراوانییەکانی شار و ئازادی ئینسان” بە شێوەیەکی ورد لەسەر ئەم بابەتانە دەدوێ: چۆن چۆنی دەبێت سەیری شانۆی مەزهەبی و دینی بکەین؟ بوونی درام لە ژیانی کۆمەڵایەتی سەردەمی ڕێنسانس، شانۆی هۆشمەندی، شێوازی شکڵگیری کارەکتەر لە نمایش و بەرهەم هێنانی لە ژیان و گۆڕینی بۆ جۆرێک لە شانۆ.

ناونیشانی بەشی دووەم” داهێنانی جۆرەکانی شانۆ” یە. لەم بەشەدا نوسەر دەیەوێت پاش ئەوەی لە بەشی یەکەمدا لێکۆڵینەوەی لە ڕەوەندی مێژووی شانۆ کردووە، لەم بەشەدا باسی تایبەت مەندی و جیاوازییەکان و جوانی ناسی شانۆ لە سەردەمە جیاوازەکان بکات. بەتایبەت لە هەردوو سەردەمی زێڕینی دراما، لە هەر یەک لە کۆتاییەکانی سەدەی چوارەم هەتا کۆتایی سەدەی پێنجەمی پێش زاین لە ێۆنانی کۆن و لە سەردەمی دووەم لە ئەوروپای نێوان ساڵەکانی 1580 و 1640 .بۆ ئەم مەبەستەش دۆڤینیو لێکۆڵینەوەکەی بە سێ لقی دابەش دەکات”شانۆ و تێکشکانی بەها باوەکان” کارەکتەری تاوانکار” باڵا بوونی شانۆ لە شارەکانی ێۆنان” .

شوێنی داخرا و بورجی خامۆش” ناونیشانی بەشی” سێیەمە. هەر وەک ئەوەی لە ناونیشانەکەوە دیارە بە لێکدانەوەی شانۆی مۆدێرن دەست پێدەکات. شانۆیەک کە بەتەواوی گرنگی بە هۆڵ دەدات و لەوێدا نمایشی خۆی دەکات و ئەولەوێت بۆ شێوازە جیاوازەکانی هۆڵ و فۆڕمی نمایشە بە‌ئاستی ماناکانی دەق. بەمانایەکی تر شانۆیەک کە خاوەن هونەر و تەکنیکی نوێن.

هەر لەم بەشەدا دەربارەی ” شانۆی فریودەر” شێوی تەکنیک و ئەفسانە” و ” گۆشەی پیرۆزی شانۆ” لێکۆڵینەوە دەکات.

گومان لە حەقیقەتی شانۆی داخراو” ناوی بەشی چوارەمی کتێبەکەیە ئەوە ئاشکرا دەکات کە چۆن دەسەڵاتی سیاسی ئەوروپا.. چۆن شانۆ دەگۆڕێت بۆ چالاکییەکی ئایدۆلۆژی و بەکاربەر” ڕۆسۆ و شانۆی ئیشتراکی”،” ئایدۆلۆژیای نوێی درام” ،”شانۆی بێ ئینقلاب، ئینقلابی بێ شانۆ” و “شانۆی نا پەیدا” وە هەریەک لەو هەوڵانەی بۆ ڕەهاکردنی ئەم شانۆییانە هەبوون ئاماژەی پێدراوە.

لە بەشی پێنجەمی کتێبەکەدا بە ناونیشانی” شانۆی ئازاد کراو” دوڤینیۆ لێکدانەوە بۆ شانۆیەک دەکات لە گەڵ گۆڕینی پێکهاتەی فۆڕمی کۆمەڵایەتی ئەوروپا لە گەڵ دەرکەوتنی سنعەت و کەلان شار و تۆتۆمۆبێل و شارنشینی و ئابوری و سەرمایەداری و کاریگەرییان لە سەر شانۆ، وە گۆڕینی شێوازی بەڕێوەبردنی شانۆ کان و دەرهێنەرەکان وایکردووە ئیستاتیکایەکی نوێ بێتە بوون کە پێداویستی هۆڵەکان و شێوازی شانۆش بگۆڕێت و خۆی نوێبکاتەوە و لەگەڵ سەردەمەکەیدا.


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like