وه‌فا و يادێك بۆ خاوەن ئەزموونێک لە هونەر .

وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى هونه‌رى شانۆى هه‌ولێر هه‌ميشه‌ و به‌رده‌وام شانۆكاران و هونەرمەندانمان به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌ چ ئه‌وانه‌ى له‌ ژيان ماون يان ئه‌وانه‌ى به‌ره‌و مه‌نزڵگاى هه‌ميشه‌يى ڕۆيشتوون و بەهێمنی و جوانیی ژیاون و تەمەنی جوانی خۆیان بە هونەر بەخشیووە بەپێی قوناخەکانی مێژوو خزمەت و ڕۆڵیان جێگەی شانازی بووە ، هونەرمەندانیش تەنیا موڵکی یەک دەزگا یاخود بەڕێوەبەرایەتیەک یان لایەنێک نیە بەڵکوو موڵکی میللەتن هەر کەس و لایەنێک یان دەزگایەک یادیان بکاتەوە جێگەی ڕێزوو شانازیە كه ئەوانە‌ خاوه‌ن ئه‌زموون و ميژوويه‌كى جوانى بزوتنه‌وه‌ى شانۆ و دراماى كوردین چ لەسەر شاری خۆیان یا لەسەر ئاستیی کوردستان ناسراون ، سبەی هەینی ڕێککەوتی 28ی شووباتی 2020

ساڵیادی هونەرمەندی خوالێخۆشبێت (نەوزاد ڕەمەزان

چه‌ند ڵاپه‌ره‌يه‌ك له‌ ژيان و به‌خشش و به‌رهه‌مه‌كانى هه‌ڵده‌ده‌ينه‌وه‌ كه‌ له‌

دايكبووى هه‌ولێرە گەڕەکی سەعدووناوە ساڵى 1959

ده‌سپێكى كارى هونه‌رى دەگەڕێتەوە ساڵی 1974

ئەو به‌رهه‌مه‌كانەی وەک نواندن بەشداربووە :

(شانۆگه‌رى پيلان ،

شانۆگه‌رى قه‌ل و رووته‌ ،

شانۆگه‌رى حه‌مه‌دۆك ،

شانۆگه‌رى شارى ئه‌وين ،

شانۆگه‌رى خه‌ج و سيامه‌ند ،

دراماى كۆلاره‌ ،

شانۆگه‌رى گۆڕه‌پانى ديموكراسى ،

شانۆگه‌رى فيله‌كانى جه‌مۆ ،

شانۆگه‌رى بووكى به‌فر ،

فيلمى سينه‌مايى گه‌ره‌كى داهۆله‌كان ،

شانۆگه‌رى هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ ،

شانۆگه‌رى قرچۆك ،

شانۆگه‌رى سواڵكه‌ره‌كه‌ ،

شانۆگه‌رى هه‌موومان چاوه‌ڕوانين ،

شانۆگه‌رى حوكمى قه‌ڕه‌قوش ،

زنجيره‌ دراماى كه‌وه‌كانى قه‌ره‌چوغ ،

شانۆگه‌رى تاوان ،

شانۆگه‌رى په‌پوو ،

شانۆگه‌رى ده‌فڕێ و نافڕێ ،

كورته‌ فيلمى په‌يكه‌ر ،

شانۆگه‌رى پاشاو ليبوك ،

زنجيره‌ دراماى بيرى ژماره‌ 3 ،

شانۆگه‌رى شا هه‌ر شايه‌ ،

شانۆگه‌رى قرنيس ،

شانۆگه‌رى دادگا ،

دراماى ته‌لارى مه‌زن ،

شانۆيى گوڵێ و هيوايه‌كى نوێ ،

فيلمى سينه‌مايى كێلۆ مه‌تر زيڕۆ ) .

خوالێخۆشبيت شانۆكار نه‌وزاد ڕه‌مه‌زان به‌شدارى ده‌يان كارى ترى شانۆيى و زنجيره‌ دراماو كورته‌ فيلم و فيلمى سينه‌مايى کردوو‌ ،

خاوه‌ن ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ هه‌ميشه‌ به‌وه‌فا و دڵسۆزييه‌وه‌ بره‌وى به‌كارى هونه‌رى داوه‌ خاوه‌ن ئه‌زموون و ميژوويه‌كه‌ له‌ بزووتنەوەی شانۆ و دراماى كورديدا ،

تا ساته‌كانى ماڵئاوايى کردنیدا له‌ كارى هونه‌رى به‌رده‌وامبووه‌ ،

دووای ئەنجامدانی نەشتەرگەری له‌ ڕێکكه‌وتى 28ی 2ی 2014 چووه‌ به‌ردلۆڤانى خوداو به‌ره‌و مه‌نزڵگاى هه‌ميشه‌يى رۆيشت و ماڵئاوایی هەمیشەیی لە دۆست و ئازیزان و دنیای جوانی هونەر کرد ،

روحى شاد و جێگەی بەهەشتبێ .

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like