کوردیپێدیا - ئاسۆ عومەر سوارە
📋ناوی تەواوی: ئاسۆ عومەر محەمەد
لە رۆژی 18-02-1964 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
پیشە: ئەکتەر و شانۆکار و پێشکەشکار.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
لە ساڵی 1946 بەهۆی بومەلەرزکەی ئەمساڵە، بنەماڵەکەیان لە پێنجوێنی هاتونەتە شاری سلێمانی.
لە ساڵی 1972 کاتێک خوێندکاری پۆلی سێیەمی سەرەتایی بووە، بەهرەی هونەری تێدا بەدیکراوە و (3) سێ مامۆستای شانۆکار بەشداریان لە چالاکی خوێندنگاکەی پێکردووە.
لە ساڵی 1979 لە تەمەنی (15) ساڵیدا ئەوکاتەی خوێندکاری ناوەندی بووە چووەتە تیپی هونەری لاوانی سلێمانی.
لە ساڵی 1979 لە تەمەنی (15) ساڵیدا لە فێستیڤاڵێک لە شاری هەولێر بە شانۆگەری (دڵدارانی باران) بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە.
لە ساڵی 1983 بەشی گەنجینەکانی لە پیەمانگای کارگێڕی بەغدا تەواو کردووە
لە سەر هەڵوێستەکانی چەندین جار روبەڕوی زیندان و ئەشکەنجەدان بۆتەوە و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.
لە ساڵی 1988 بەرلێبوردنی گشتی کەوتووە و لە زیندان ئازاد کراوە.
لە رۆژی 18/3/1990 لەگەڵ خاتوو بەیان یوسف هاوسەرگیری کردووە و بەرهەمی ئەو هاوسەرگیریەش کوڕ و کچێک بووە، بەناوەکانی (کاژین و سۆلین).
لە ساڵی 1994 وەک فەرمانبەر لە رادیۆی دەنگی زانکۆی سلێمانی دامەزراوە.
لە ساڵی 1996 وەکو لێپرسراوی راگەیاندن لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دەستبەکاربووە.
لە ساڵی 2000 بۆ 2001 لە مەکتەبی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستا لە سوریا کاری کردووە.
لە ساڵی 2001 بۆ 2003 لە نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری کردووە.
لە ساڵی 2003 بۆ 2005 لە رێکخراوی باواجی بۆ هەڵگرتنەوەی مین وەک لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکان کاری کردووە.
لە ساڵی 2005 لە بەڕێوەبەرایەتی سینەما وەکو ئەکتەر کاری کردووە.
لە ساڵی 2007 بوەتە بەڕێوەبەری کارگێڕی بنکەی روناکبیری گەلاوێژ.
لە ساڵی 2011 بووەتە ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی روناکبیری گەلاوێژ.
لە ساڵی 2012 تا کۆتایی تەمەنی ژیانی لە کەنالی میدیایی کوردسات ئامادەکار و پێشکەشاکار بووە.
لە ساڵی 2019 تا کۆتایی ژیانی بووەتە جێگری سەرۆکی بنکەی ئەدەبی و روناکبیریی گەلاوێژ.
لە سەرجەم فێستیڤاڵەکانی گەلاوێژ و چالاکییە ئەدەبی و هونەرییەکانی گەلاوێژ رۆڵی کارای هەبووە.
لە چەندین شانۆ و درامای تەلەفزیۆنی بەشداریکردوە.
درامای گەردەلوول و فیلمی (ژانی گەل) دیارترین ئەو کارە هونەریانەن کە رۆلێکی سەرەکی تێدا دەگێڕاوە.
زیاتر لە (30) سی ساڵە لە بواری نواندن کاری کردووە.
لە کەناڵی کوردسات بەرنامەی (وێنەکانی دوێنی) پێشکەش دەکرد.
خاوەنی (2) کتێبە، یەکەمیان بەناوی (پێنجوێن مەملەکەتی گوڵە زەردە)، لە ساڵی 2015 چاپی کردووە، دووەمیان بەناوی (سلێمانی و خاکی)، کە (830) لاپەڕەی رەنگاو رەنگە، بەڵام مەرگ رێگەی نەدا بەچاپکراوی ئەو بەرهەمەشی ببینێ.
سیناریۆی درامای (سنوور)ی پاکنوس کردبوو، ئامادەبوو بۆ چاپکردن و درامایەکی تەلەفزیۆنی، بەڵام مەرگ رێگەی نەدا ئەمیشیان بەچاوەکانی خۆی ببینێ.
(رەبەن) نوێترین کاری هونەری بوو، وەکو بیرۆکە و نوسینیش، بەشێکی لەبارەوە نوسیببوو، بەڵان مەرگ رێگەی نەدا تەواوی بکات.
لە رۆژی دووشەممە 30-12-2019 کاژێر (11)ی پێشنیوەڕۆ لە تەمەنی (55) ساڵی لە شاری بە جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
چلەی ماتەمینی ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەدەچێت

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like