ژیان نامەی هونەرمەند و ئەکتەری دیار وخۆشەویستی کورد

خاتو بەیان زەریفی

✍ئامەدەکردنی …..

#Hemn Qarahanjere

بەیان زەریفێ لەدایک بوی ساڵی 1963 شاری سلێمانیە

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏۱ نفر‏، ‏‏‏کودک‏ و ‏نمای نزدیک‏‏‏‏
خاتو بەیان زەریفی

… قۆناغەکانی  خوێندنی لە سلێمانی تەواو کردوە لە ساڵی 1986 دەرچوی پەیمانگای ھونەرە جوانەکان بەشی شانۆیە ھەرلەو ساڵەدا دامەزراوە بە مامۆستا لە شارۆچکەی دوکان پاشان گوازراوەتەوە بۆ ناوچەی ئەڵڵایی حەوت ساڵ لەوێ بەردەوام بوووەو ساڵی 1993 گوازراوەتەوە بۆ ناوشار لەباخچەی ساوایانی سلێمانی وەک دادەی ھونەر دەستی بە کارەکانی کردوەو چوەتە ناو دنیایەکی پاک و بێگەردەوە دنیایی منالان بۆ ماوەی 12 ساڵ لەو ماوەیەدا وەک پێشکەش کارو ئامادەکار لەبەشی منالانی تیڤی گەلی کوردستان بەردەوام بووەو؟تا ساڵی 2007 ھەر لەو ماوەیەدا لە ساڵی 2000 رێکخراوی ھانای منالانی دامەزراند وپاش دوو ساڵ باخچەی ھانایان دامەزراند کە سەر بە رێکخراوەکە بوو بەردەوام بوو تا ساڵی 2012 …… لەماوەی کارکردنی لەگەڵ منالان ئەم کارە ھونەریانەی ئەنجام داوە « شانۆگەری بۆ منالان ، ئۆپەرێت ، گۆرانی بۆ منالان بە وتنی خۆی ، نزیکەی 25 ئاوازی بۆ گۆرانی منالان داناوە ، دۆبلاژی فیلم کارتۆن 3 فیلم کارتۆن ، نزیکەی 45 فیلم کارتۆنی کورت ، نزیکەی 70بۆ 75  چیرۆکی گێراوەتەوە…. ئەمە بێچگە لە بەرنامە تایبەتیەکان بۆ بۆنەو جەژنەکان ، پێشانگایی تایبەت بۆ بەھرەی مندالان »

…. ھتد

کاری ھونەری شانۆ دراما فیلم ::

لە 25 شانۆگەریدا بەژداری تێدا کردوە ….

لە 27 دراماو کورتە فیلم بەژداریی کردوە ….

لە 4 فیلمی سینەمایی بەژداریی کردوە …..

ئەمساڵ کۆتا ساڵی بوو لە کۆلێژی ھونەر بەشی فیلمسازی …..

ئەمە کورتەیەک لە کاری منالان و شانۆ و دراماو فیلمی سینەمایی 🎞📽🎥📀📺🎙🎹🎼🎬🎭🎨🎧

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏۱ نفر‏، ‏‏‏‏کلاه‏، ‏نمای نزدیک‏‏ و ‏فضای باز‏‏‏‏
خاتو بەیان زەریفی

بەرھەمە شانۆییکان:

شانۆیی « ئەفجینا لە ئۆلیس » سالی ١٩٨٢.

شانۆیی « وێرانە » ساڵی ١٩٨٣.

شانۆیی « سەلەی نانکەر » ساڵی ١٩٨٣ .

 شانۆیی « میراتی »

شانۆیی « یولیوس قەیسەر » .

شانۆیی « لە رێگایی گشتیدا » ساڵی ١٩٨٤ .

شانۆیی « گۆرانی چایکا » ١٩٨٤ .

شانۆیی « تەروادەیەکی تر » ساڵی ١٩٨٤.

شانۆیی « بەرەو خۆر » ساڵی ١٩٨٥ .

شانۆیی « داستانی بەختیاری » ساڵی ١٩٨٦ .

شانۆیی « شار » ساڵی ١٩٨٧.

شانۆیی « حەمە دۆک » ساڵی ١٩٨٨ .

شانۆیی « بەرەو کەلاوە » ساڵی ٢٠٠٧ .

شانۆیی « مەملەکەتی عیللەت » ساڵی ٢٠٠٨.

شانۆیی « داویلکە »  ساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣ .

شانۆیی « داھۆڵ » ساڵی ٢٠٠٨ .

شانۆیی « دۆزەخی سارد » ساڵی ٢٠١١ .

شانۆیی « یادەوەری وون بویەک » ساڵی ٢٠١٧.

شانۆیی « حەلاج» ساڵی ٢٠١٥

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏۱ نفر‏، ‏‏‏ایستادن‏ و ‏فضای باز‏‏‏‏

————————— کاری تەلەفزیۆنی و دراما بەرنامە :

زنجیرە رادێویی داستانی « مەم و زین » ساڵی١٩٨٤ بۆ ١٩٨٥ .

چیرۆکی تەمسیلی « مام فەتاح » ساڵی ١٩٨٥.

چیرۆکی تەمسیلی « من لە پێشتردا مردم » ساڵی ١٩٨٥.

کورتە فیلمی « دوا ھەناسە » ساڵی ٢٠٠٢ .

کورتە فیلمی « شەوێکی تر » ساڵی ٢٠٠٢.

درامایی « حەسەنە فەنی » ساڵی ٢٠٠٣.

درامای « جومعە » ساڵی ٢٠٠٤.

درامایی « گوڵە بئ رۆژەکان » ساڵی ٢٠٠٥.

درامای « گوڵەکانی ماڵئاوایی » ساڵی٢٠٠٦.

درامای « خانمی سپێدە » ساڵی ٢٠٠٦.

درامای « ئاریا» ساڵی ٢٠٠٦ .

درامای « لیا » ساڵی ٢٠٠٧.

درامای « نامەکانی ئەشرەف » ساڵی ٢٠٠٩.

درامای « کەرکوک 4 » ساڵی ٢٠١١.

درامایی « چپەی رابردوو» ساڵی٢٠١٤.

زنجیرەی « چیرۆکەکانی ژیان » ساڵی ٢٠١٥.

زنجیرە چیرۆکی « گۆلمەز » ساڵی ٢٠١٥.

بەرنامەی « پەتریپۆت » ساڵی ٢٠١٤.

درامای « پرۆفیشاڵ» ساڵی ٢٠١٦ .

کورتە فیلمی « دوانیگا » ساڵی ٢٠٠٧

کورتە فیلمی « سنوور » ساڵی ٢٠٠٨

تەمسیلی کۆمیدی بۆ مانگی رەمەزان سالانی ٢٠١٠/ ٢٠١١ / ٢٠١٢ .

درامای « تارمایی تاوان » ساڵی ٢٠١٣

زنجیرە تەمسیلی « ساتەکانی رۆژگار » ساڵی ٢٠١٤.

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏۱ نفر‏، ‏‏‏ایستادن‏ و ‏فضای باز‏‏‏‏

——————————

فیلمەکانی :

فیلمی سینەمایی « کویستانی قەندیل » ساڵی ٢٠٠٨ .

فیلمی سینەمای « سورمێ خان » ساڵی ٢٠٠١.

فیلمی سینەمایی « رۆژێک لە ژیانی کەرەشیندا » ساڵی ٢٠١٣.

فیلمی سینەمایی « بەپێی دەستور » ساڵی ٢٠١٣

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏۱ نفر‏، ‏‏‏سلفی‏ و ‏نمای نزدیک‏‏‏‏

——————————

کاری منالان :

شانۆیی«  دکتۆرو نەخۆش » سالی ١٩٨٩.

شانۆیی « رێویی ومانگە شەو »١٩٩٣.

 شانۆیی « کۆتری ماڵی » ساڵی ١٩٩٤.

شانۆیی « جریوەی پەرەسێلکەکان» ساڵی ١٩٩٥

بەرنامەی تەلافزیۆنی « کازیوە » ساڵی ١٩٩٦.

شانۆگەریی « گردیل ووردیل » ساڵی١٩٩٧.

شانۆگەری « مۆڵگای مەرەکان » ٢٠٠١.

درامای منالان پەروەردەیی « ھەبوونەبوو » ساڵی ٢٠٠٢.

ئۆپەرێتی « گەرانەوەی بابە نەورۆز » سالانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥.

گۆرانی بۆ منالان « بۆنی نێرگز » ساڵی ٢٠٠٨.

کۆکراوەی کارەکانی گۆرانی منالان بە وتنی خۆم و ئاواز دانان بۆسەر CD کەلە ٢١ تراک پێک ھاتبوو ساڵی ٢٠١٠ .

ئۆپەرێتی منالان:

 میوان / باخچەی سلیمانی / یاری کوردەواری / دەنکە گەنم / بۆق بۆقیلە / باخچەی ئاژەلان / رۆژانی خوێندکارێک

——————————

ریکلامەکانی:

٤ ریکلام بۆ برنج و رۆن  سالانی ٢٠٠٩ —٢٠١٠.

ریکلام بۆ بەھاراتی « ئالین » ساڵی ٢٠١٦. …………

لەکۆتایدابەناوی ستافی پەیج و ئەکاونتی شانۆکاران هونەرمەندان ەوە هیوای تەمەن درێژی و لەشساغی و بەردەوامی بۆدەخوازین ، بەهیوام هەمیشە ئەو ئەستێرە پرشنگ دارەبێت و گەشاوەتربێت لەئاسمانی هونەری نواندنی کوردی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like