ژیان نامەی هونەرمەند
ئۆرڤان ئاراس هەورامی 


#ژیاننامە عبدالرحمن هیوا


ئۆرڤان ئاراس فەخرەدین لە 5/1/1991 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ ساڵی 2013
لەمنداڵیەوە خولیای هونەری نواندنی هەبووە گۆرانی گوتووە بەشداری کار و چالاکیە هونەریەکانی خوێندنگەکەی کردووە ، دەستپێکی کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ کورتە فیلمی (ئاوازێکی ون) ئەو کات خونێدکاری قۆناغی یەکەمی پەیمانگا بوو ساڵی 2009 ..
ئەو بەرهەمە هونەریانەی بەشداری تێدا كردووە بریتین لە : 
کارە شانۆگەریەکانی (پەیکەر ، بەردی سەبوری ، بەرەو ڕێگا ، بەیادی کرێکار ، مافی ئافرەت ، هەڵەبجە ، یادی سلێمانی ، یادی ئەنفال ) چەندینی دیکە 
دراماکانی ( سەراب ، بەختەباران ، کرێچیەکان)
نوێترین کاری هونەری وەک (ئەکتەر) بەشداری درامای (کرێچیەکان ) کردووە بەڕۆڵی کەسایەتی (سیروان )
درامای كرێچییه‌كان لە نوسینی (شوعله‌ شەریعەتی )یه‌و
(پێشڕەو حسێن) کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە (کاوە ئەحمەد میرزا) پێداچوونەوەی بۆ دەقه‌كه‌ كردووه‌، (ئەنوەر قەرەداغی )كاری موزیكی دراماكه‌ جێبه‌جێ ده‌كات
کاری دەرهێنانی لەلایەن (دکتۆر غەسان عەبدوڵا) …
بەدەر لەکاری هونەری ئۆرڤان ئاراس لەساڵی 2012 کاری دۆبلاجی بۆ چەندین کەناڵ کردووە تائێستاش بەردەوامە لەپاڵ کاری دۆبلاج مامۆستای هونەرە …
#سینەما_کورد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like