ئەحمەد سالار

ئەحمەد سالار

#ژیاننامە عبدالرحمن هیوا

ناوی تەواوی : ئەحمەد عەبدولواحید ئەفەندی مەلا ئەحمەد دەروێش حاجی مەحمود حاجی مستەفای حاجی قوربانی عبدوڵای سێتەبە سەری هەمەوەندە

لە بەرواری 20/6/1947 لەشاری سلێمانی لەدایک بووە

خوێندنی سەرەتای و ناوەندی ئامادەیی لەسلێمانی تەواو کردووه لەتەمەنی 14 ساڵیەوە بەرهەمی ئەدەبی نوسیوە بڵاوی کردوەتەوە

ساڵی 1967 لەڕادیۆیی کوردی لەبەغدا کاری کردووە

ساڵی 1971 دەبێتە سەرۆکی بەشی دراما لەڕادیۆیی کوردی بەغدا

ساڵی 1970 تیپی هونەری قوتابیانی دامەزراندووە

ساڵی 1972 بەشی شانۆی لە ئەکادیمیایی هونەره جوانەکانی بەغدا تەواو کردووە

ساڵی 1973 تیپی پێشڕەوی شانۆیی دامەزراندوە

ساڵی 1980 تا 1991 مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بووە

ساڵی 1984 تیپی شانۆیی سالاری دامەزراندووە

ساڵی 1991 دەبێتە بەڕێوبەری تەلەفیزیۆنی کوردستان لەسلێمانی

ساڵی 1992 دەبێتە جێگری وەزیری ڕۆشتبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەر لەو ساڵەدا دەستی لەپۆستەکەی دەکێشێتەوەو دەبێت بە ئەندامی یەکەمی خولی پەرلەمانی کوردستان

ساڵی 1999 دەبێت بە نەقیبی هونەرمەندانی کوردستان

ساڵی 2005 دەبێتە سەرۆکی ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان هەروەها سەرۆکی تیپی شانۆیی سالارە خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری شانۆیه کە تیپی سالار چاپی دەکات

36 شانۆ گەری نوسیووە 40 کتێبی بڵاوکراوەی هەیە لەنوسین و وەرگێڕان سەدان کاری شانۆیی کردووه وەک نوسەر و ئەکتەر و دەرهێنەر بەشداری چەندین کاری درامی و سینەمایی کردووە دەیان خەڵاتی ناو خۆیی و عێراقی وەرگرتووە

(چالاکیە هونەریەکانی)

سیزەرت لەبیربێ /ساڵی 1968

ڕۆمیۆ جۆلێت / ساڵی 1969

خەبات / ساڵی 1970

کاوەی ئاسنگەر / ساڵی 1970

من مرۆڤم / ساڵی 1970

گلۆر / ساڵی 1970

پێنج کەس لە هۆتێلێکدا / ساڵی 1970

لەژێر خۆڵەمێشەوە / ساڵی 1971

ئەوانەی لەژێرەوەن / ساڵی 1971

قبوڵ / ساڵی 1971

جەنابی موفەتیش / ساڵی 1971

ئۆتۆمۆبیلچی / ساڵی 1972

پیسکەی تەڕ پیر / ساڵی 1972

چاڵی جەرگی پیرێژن / ساڵی 1972

گوڵی خوێناوی ئۆپەرێن / ساڵی 1972

شەو چەره / ساڵی 2006

ئارەزوو / ساڵی 2018

#سینەما_کورد


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like