ژیان نامەی هونەرمەند
دیاری عومەر


#ژیاننامە عبدالرحمن هیوا


دیاری عومەر لەگەڕەکی توی مەلیک لەشاری سلێمانی لەدایکبووە ، قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی مەولانا خالید بووە ، قۆناغی ناوەندی لە توی مەلیکی کچان بووە..
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی 
سلێمانی بەشی شانۆ _ نواندن ساڵی 1997 – 2001
_ هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ ..
_ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لەزانکۆی سڵاحەدین _ کۆلێژی هونەر _ بەشی سینەما_ نواندن ..
– لە شارۆچکەی هەڵەبجەی تازە دەبێت بە مامۆستای سەرەتایی لە قوتابخانەی بێساران
پاشان دەچێتە کۆلێژی هونەرە جوانەکان ساڵی 2006 بۆ 2010 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی سڵاحەدین بەشی سینەما تەواو دەکات پاشان دەبێت بە مامۆستای سەرەتایی لەشارۆچکەی زەڕایەن ..
وەک سەرپەرشتیاری هونەریی لەچالاکی قوتابخانەکانی شاری سلێمانی کاری کردووە ..
خاڵی دەستپێکی کاروانی نواندنی دیاری عومەر دەگەڕێتەوە بۆ شانۆگەریی (گۆڕستانێکی نوێ) کاری دەرهێنانی لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردوو حسێن میسری بوو ساڵی1997 
ئەوکات خوێندکاری قۆناغی یەکەمی پەیمانگا بوو
لەساڵی 1999 بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند گەزیزە عومەر و هاوڕێیانی تیپی شانۆیی (هاوڕێیانی گەزیزە) یان دامەزراند ، لە ساڵی 1999 تا ساڵی 2013 ماوەی 13ساڵ لەو گروپەدا وەک ئەکتەر و سکرتێری تیپەکە کاریکردووە بەشداریی زۆربەی کارە هونەرییەکانی کردووە..
سەرجەم کارەکانیش لەنووسین و دەرهێنانی گەزیزه عومەر بووە ، بەشێکی زۆری لەکارە شانۆگەریەکان لەدەرەوەی وڵات نمایشکراون ، لەوانە: وڵاتی (سوید ، ئێران ، بەڕیتانیا، هیندستان) و چەندین وڵاتی دیکە
– هەروەها بەشداری مۆنۆدرامایەکی کردووە کەلە وڵاتی هیندستان بەشدارییان کردبوو ..
ئەندامی گرووپی کۆڕی شانۆیی (با)یە ، 
ساڵی 2015 بەشداری کردووە لە شانۆگەری (سەیرکە ئاوێنەکەت خۆڵی مردووی لێنیشتووە) 
لەدەرهێنانی / هۆرێن غەریب 
یەکەم ئەزموونی بوو بۆ گروپی کۆڕی شانۆیی (با)
ماوەی چوار ساڵ لەمنداڵپارێزی کوردستان لە کازیوەی سەرا مامۆستای شانۆ بووە ..
ئەزموون و بەخششە هونەریەکانی لەماوەی دەستپێکی کاروانی هونەریدا بریتین لە :
(چاوەڕوانی تروسکەی ئەستێرەکان ، گۆڕستانێکی نوێ ، بێدەنگ بوونی جیهان ، سیحربازەکە ، کورتە فیلمی کۆتاییەکان ، جەنگی ژوورەکان ، میوانی ئەم ئێوارەیە ، درامای گەڕان بەدوای سێبەرەکاندا ، ئۆپەرێتی میوەکان ، ماڵێکی پڕ لە جانتا ، گوڵەکانی مەنفا ، هێشتا قسەکانمان تەواو نەکردووە ، کارەکەرەکان ، سەیرکە ئاوێنەکەت خۆڵی مردووی لێنیشتووە ، خواحافیز تا نازانم کەی ، وەک قەقنەس ئەسووتێم ، موخاتر و ژنانی گەڕەک ، ژیانی من ، بەهەشتی شانۆ ، بیر ئەچیتەوە وەک ئەوەی هەر نەبووبی )
بەشداری دوو زنجیرە درامای کردووە بەناوەکانی :
درامای ( گەڕان بەدوای سێبەرەکان ) لەدەرهێنانی / هاوڕێ مستەفا 
درامای ( سۆما) / لەدەرهێنانی / فوئاد جەلال
ساڵی 2000 بەشداری کورتە فیلمی (کۆتاییەکان)ی کردووە لەدەرهێنانی/ هاوڕێ مستەفا 
کەتێیدا خەڵاتی( چڵە نێرگزی ئاڵتوونی) بۆ باشترین ئەکتەری کچ وەرگرت لەڤێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی لەسلێمانی ..
لەماوەی چوار ساڵی خوێندن لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەشداریی 6 کورتە فیلمی کردووە وەک نواندن ، 5 کاری پشتی کامێرا ، 1 سیناریۆی نوسیوە..
– ماوەی 9 ساڵە تەنها لەکەناڵی کوردسات لەبەشی دۆبلاج کاردەکات ..
لەژیانی هونەریدا لەبەرامبەر بەخشش و بەشدارییە هونەرییەکانی چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە، لەوانە:
ساڵی 2016 خەڵاتی رێزلێنانی لەلایەن بەڕێوبەرێتی ڕۆشنبیریی بەشی شانۆی سلێمانی پێبەخشراوە..
ساڵی 2018 خەڵاتی سەندیکای هونەرمەندانی
پێبەخشراوە..
خەڵاتی هۆڕایزنی وەرگرتووە – هۆڕایزن گروپێکن خەڵات پێشکەش بە گەنجانی چالاک دەکەن..
ساڵی 2000 خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی لەکورتە فیلمی (کۆتاییەکان)دا لەڤێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی لەسلێمانی  وەرگرتووە.. 
نوێترین کاری هونەری بەڕۆڵی (ناستیا) بەشداری شانۆگەری (زەلکاو)ی کردووە لەنوسینی / مەکسیم گۆرگی 
لە دەرهێنانی / کامەران ڕەئووف 
بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی سلێمانیە 
لەئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانیان ڕاگیراون 
بەدەر لەکاری هونەری دیاری عومەر مامۆستای قۆناغی سەرەتاییە لە قوتابخانەی مەهابادی کچان …
#سینەما_کورد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like