شاناز محمد


# ژیاننامە عبدالرحمن هیوا


شاناز محمد کەریم لەساڵی 1973 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە دەرچووی کۆلێجی هونەری بەغدا بەشی شانۆ ساڵی 1996_ 1997
ساڵی 2000 ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە خاوەنی کوڕ و کچێکە بەناوەکانی ( لەنیا و لەوەند)
– ئەو بەرهەمە هونەریانەی بەشداری تێدا کردووە بریتین لە :
– شانۆگەری (ماراساد ) نوسینی : پیتەر فایس دەرهێنانی : ڕزگار ئەمین _ ساڵی 1991
– شانۆگەری ( دوژمنان) نوسینی: مەکسیم گۆرکی
دەرهێنانی : نەوزاد محمود _ ساڵی 1993
– شانۆگەری ( الدنس) دەرهێنانی : دکتۆر عادل کەریم _ساڵی 1994
– شانۆگەری ( ڤاندۆ و لیز) نوسینی : ئارا پاڵ
دەرهێنانی : ڕێزان ساڵح _ ساڵی 1995
– شانۆگەری (بێدەنگی) نوسینی: هارلۆد پنتەر
دەرهێنانی: بەشار عەباس _ ساڵی 1996
– شانۆگەری ( چاوەڕوانی تروسکەی ئەستێرەکان) دەرهێنانی : شاناز محمد و ڕێزان ساڵح _ ساڵی 1997
– شانۆگەری (دوژمنی گەل) نوسینی: ئەپسن
دەرهێنانی : مۆفەق عارف لهۆنی _ ساڵی 2004
– شانۆگەری (وەرزە ئاڵەکانی عەدەم) دەرهێنانی : شاناز محمد _ ساڵی 2004
– شانۆگەری جووڵە ئامێز ( سەمایەک لە ئازار ) دەرهێنانی : شاناز محمد _ ساڵی 2005
– شانۆگەری جووڵە ئامێز ( گەڕانەوەی دەمامک) دەرهێنانی : ڕووبار ئەحمەد _ ساڵی 2006
– زنجیرە درامای (گەردەلوول) دەرهێنانی : جەلیل زەنگەنە (بەشی یەکەم و دووەم)
– فیلمی( شەوێکی ڕووناک) دەرهێنانی : مۆفەق عارف لهۆنی
– زنجیرە درامای ( لە گوڵێک کاڵتر) نوسین و دەرهێنانی: لوقمان غەریب
– زنجیرە درامای (ڕابوون ) دەرهێنانی : نەجم هۆگر
– درامای پەروەردەیی (مناڵەکانمان) دەرهێنانی : ئەرسەلان دەروێش
– کورتە فیلمی (ئاوێنە) دەرهێنانی : خالید حەمە لاو
– زنجیرە درامای ڕادیۆیی ( مەرگی وەنەوشە) دەرهێنانی : ئەرسەلان دەروێش
– شانۆگەری (الحصار) دەرهێنانی : ئەکرەم کامیل
– شانۆگەری (القرورە) دەرهێنانی : ئەکرەم کامیل
– فیلمی (گوڵچین و خەیاڵەکانی ڕۆستەم) دەرهێنانی: لوقمان غەریب
– شانۆگەریی ( دیکتاتۆر) دەرهێنانی : دکتۆر نیاز لەتیف
– درامای (ڕێحانە) دەرهێنانی : لوقمان غەریب _ساڵی 2010
– مۆنۆدرامای (من و تۆ) نواندن و دەرهێنان : شاناز محمد _ ساڵی 2011
– درامای (ڕۆژ ژمێری شارێک ) دەرهێنانی : ئەرسەلان دەروێش _ ساڵی 2012
– شانۆگەری ( ئافرەت لە جەنگدا) دەرهێنانی :کازم نەسار _ ساڵی 2012
– شانۆگەری (پیلان) دەرهێنانی : ئاشتی کەمال _ساڵی 2012 ، لە ڤێستیڤاڵی سونەتی لەتاران
– درامای ( تارمایی تاوان ) دەرهێنانی : بەکر ڕەشید _ ساڵی 2013
– درامای (سۆما) دەرهێنانی : فوئاد جەلال _ ساڵی 2014
– شانۆگەری (ملوانکەی پچڕاو) دەرهێنانی : دێرین حامد _ساڵی 2018
– بەشداری لە چەندین زنجیرە درامای ڕادیۆیی و شانۆگەری دیکەدا کردووە .
– خەڵاتی باشترین ئەکتەر لەشانۆگەری (ڤاندۆ و ولیز) وەرگرتووە لە ڤێستیڤاڵی کۆلێجی بەغدا – ساڵی 1995
– خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی وەرگرتووە لەشانۆگەری (بێدەنگی ) لەڤێستیڤاڵی قاهیرە کەلە ڕێگەی ڤیدیۆییەوە پەخشکراوە – ساڵی 1996
– خەڵاتی ڕێزلێنان لەزنجیرە درامای (گەردەلوول) وەرگرتووە
– بۆ ماوەی 7 ساڵ لە ڕێکخراوی (ئێم ئەی جی) لەبەشی ڕاگەیاندن کاری کردووە
چەندین ڤێستیڤاڵی شانۆیی لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی گوندەکان ڕێکخستووە .
– لەساڵی 2010 لەگەڵ قوتابخانەی مۆسیقاو بالیە وەک (گروپی لەزین ) بەدوو بەرهەم بەشداری کردووە بەناوەکانی
(سەمایەکی میللی، وڕێنە)
بەدەر لەکاری هونەری شاناز محمد مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانیە لەساڵی 1997 تا ئێستا بەردەوامە …


#سینەما_کورد

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏۱ نفر‏، ‏‏‏ایستادن‏ و ‏فضای باز‏‏‏‏


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like