شەماڵی عەبە ڕەش

شەماڵی عەبە ڕەش

#ژیاننامە عبدالرحمن هیوا

ناوی تەواوی : شەماڵ عەبدوڵا عەلی ،

لەساڵی 1955 لەشاری سلێمانی لەدایک بووە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری سلێمانی تەواو کردووە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدایە

ساڵی 1974 ڕوودەکاتە شاخ و دەبێت بە پێشمەرگە

ساڵی 1972 تا ساڵی 1975 ئەندام بووە لە تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی

پاش هەڵوەشاندنەوەی تیپی شانۆیی سۆران ،

لەساڵی 1975 وە تا ئێستا ئەندامی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد بووە

جگەلە شانۆ لەبواری دراماو فلمیشدا کاریکردووە چەندین گۆرانیی تۆمارکردووە کە بۆ دراماو شانۆکان وتویەتی ،

ساڵی 1977 لە گوندی کەناروێ وەک مامۆستا دەستی بە وانەوتنەوە کردووە بۆماوەی 6 مانگ مامۆستای سەرەتایی بووە پاشان گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان تا ساڵی 1993 کاری کردووە ماوە یەکیش لێپرسراوی بەشی شانۆ بووە لەچالاکیی قوتابخانەکان

ساڵی 1993 بەرەو ئەوروپا ڕۆیشتووە و هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئەکتەر و شانۆکار (شادان فوئاد ) کردووە و دووکچ و کوڕێکی هەیە بە ناوەکانی ( شنۆ ، شایی ، شارۆ)

ساڵی 2009 لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بەبێ ئامادەبوونی خۆی میدالیای ئاڵتونی وەک ڕێزلێنان پێبەخشرا ،

تائێستا بەردەوامە لەخزمەتکردن بەشانۆو هونەری کوردی

دیارترین بەرهەمەکانی

ساڵی 1994 کورتە فیلمێکی کوردی وەرگێرانی بۆ زمانی هۆڵەندی لە تیڤی RTL4 هۆڵەندی لە دەرهێنانی حسێن سێودین

فیلمی ئەو هەرزەکارەی ئیتر نادوێ لەگەڵ هونەرمەندی دیاری هۆڵەندی Ben som bogard

لەساڵی1995 لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیکەی کورد لەوانە ئەکرەم سلێمان دیمەنەکانی ئەم فیلمە لەهەریەک لە وڵاتانی بەلجیکا و مەغریب و هۆڵەندا وێنە گیرابوون

ساڵی 1996 کارێکی شانۆیی ئەنجامدا بۆمنداڵانی پەنابەری هۆڵەندا بەناوی تاجەکەی شازاده

ساڵی 1997 وەک یاریدەدەری دەرهێنەر بەشداری لە میوزیکەلالێکی (oparet) ی هۆڵەندی کرد لەگەڵ دەرهێنەری هۆڵەندی (Erik van waalaijk van Doorn)

ساڵی 1998 بەشانۆی دوبارەی داستانێک بەشداری یەکەم ڤێستیڤاڵی شانۆیی کوردی لەتاراوگە کرد لە شاری بەرلین ئامادەکردن و دەرهێنانی ئەم شانۆیە لەلایەن هونەرمەند سیروان ڕەحیم بوو

ساڵی 2000 بەشداری لە دووهەم ڤێستیڤاڵی شانۆیی کوردی 5 تابلۆ لە تاراوگە کرد لە ئامادەکردن و دەرهێنانی هونەرمەند شۆڕش قادر بوو هەر لەم ڤێستیڤاڵە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێبەخشرا

ساڵی 2001 ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی سینەمایی 35 میلم ڕۆژانی زەرد بینیووە ئەم بەرهەمه بەشداری چەندین ڤێستیڤاڵی جیهانی کردووه کە بەرهەمێکی ئەڵمانی بوو

ساڵی 2002 ڕۆڵی سەرەکی بینیووە لە شانۆی شەوی زاوایەتی

بەزمانی هۆڵەندی

کەله نووسینی

vera Aikens

دەرهێنانی هونەرمەندی عەرەب رسول السفیر بووە هەر لە هەمانساڵیشدا ڕۆڵی سەرەکی بینی لە درامای تەلەفزیۆنی hallo holand کەلە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند ئەکرەم سلێمان بوو

ساڵی 2004 ڕۆڵی سەرەکی بینیووە لە درامای تەلەفزیۆنی نامۆیی کەلە نووسین و دەرهێنانی شۆڕش قادر بوو هەر لەهەمان ساڵدا بەڕۆڵی سەرەکی بەشداری لە فیلمی دەریایەک لەبیرەوەریم کرد کەله نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند کامەران رەئوف بوو

ساڵی 2005 ڕۆڵی سەرەکی بینیووە لە کورتە فیلمی Gekleurdeijs بەزمانی هۆڵەندی بۆ Art universaty لەدەرهێنانی هونەرمەند ئاکۆ سیرینی بوو

ساڵی 2006 ڕۆڵی سەرەکی بینیووە لەشانۆیی

De Herineringen

بەزمانی هۆڵەندی ئەم شانۆیە لەنووسین و دەرهێنانی هونەرمەند کامەران ڕەوف بووە کاری وەرگێڕانی لەلایەن شەماڵی عەبە ڕەش بۆ کراوە پێداچوونەوەی زمان لەلایەن Tom the smit وە بۆ کراوە

ساڵی 2006 بەشداری لە زنجیره درامای تەلەفزیۆنی بە زمانی ئینگلیزی بەناوی casualtym لەدەرهێنانی هونەرمەندی ئینگلیز ben morris هەر لەهەمان ساڵدا ڕۆڵی سەرەکی بینیووە لە کورتە فیلمی دڵشاد ، دەرهێنانی ئاکۆ سیرینی بۆ Art universaty بوو له utrecht

ساڵی 2007 ڕۆڵی سەرەکی بینیووە لە 8 ئەڵقەی زنجیره درامای nederlands aan het werk بەزمانی هۆڵەندی کەله دەرهێنانی هونەرمەندی هۆڵەندی Ruben bults بوو هەر لە هەمان ساڵدا ڕۆڵی سەرەکی بینیووە لەشانۆیی دەرگا بەزمانی کوردی ئەم شانۆیە لەنوسینی نوسەری ناوداری عەرەب یوسف السفیر بووە و کاری وەرگێرانی بۆ زمانی کوردی لەلایەن جەمال خەمبارەوە کراوە پاشان وەرگێڕدراوە بۆ زمانی هۆڵەندی لەلایەن شەماڵی عەبەڕەشەوە

ساڵانی 2008 و سەرەتای 2009 ڕۆڵی سەرەکی بینیووە لە 5 ئەڵقەی زنجیره درامای منداڵان بەزمانی هۆڵەندی بۆ کۆمپانیای ooit لە نوسین و دەرهێنانی ئەکرەم سلێمان بوو

بەشداریکردووە لە ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی ڤێستیڤاڵی مۆنۆ درامای کوردی لە لەندەن لەهەمان ساڵیشدا بەشداری لەزنجیرە درامای Guardiansof the musum ڕۆڵی بینیووە له کەناڵی bbc1 پەخشکراوە

ساڵی 2011 بەشداری کردووە لە زنجیره درامای کوردی ئاکامی نهێنیەکان لەنوسین و دەرهێنانی سالار سوڵتان بووە

ساڵی 2019 بەشداربووە لەشانۆیی باوک لەگەڵ دەستەیەک لەئەکتەرە ئەزمووندارەکان لەنوسینی ( ئاو گۆست ستریند بێرگ) وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی (دلاوەر قەرەداغی ) دەرهێنانی (سدیق عەزیز ) بوو

ساڵی 2020بەشداری لە زنجیرە درامای دوشەودا کردووە بەهاوبەشی ئەکتەرە ئەزمووندارەکان و لاوەکان گرنگترینیان

( ناسڕ حەسەن ، یونسی کاکە حەمە ، شادان فوئاد ، سەلام کۆیی ، ئیبراهیم حەکیم ، خەرمان هیرانی ، شای نەجاڕ ، پێشڕەو حوسێن ، ئاکام تاهیر ، ڕۆژە

فایەق ، کەنار سەرچڵ)

کاری دەرهێنانی ئەم زنجیرە درامایە لەلایەن کارۆخ ئیبراهیم حەکیمەوە بوو

#سینەما_کورد


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like