میتۆلۆژیای گریک

Sadik Aziz سه دیق عه زیز

ئۆرانۆسی باوک بەدەستی کرۆنۆسی کوڕی دەکوژرێت

ئۆدیب لە نەزانیەوە سێکس لەدایکی خۆی دەکات

کورەکانی ئۆدیب لەسەر دەسەلات یەکتری دەکوژن

کۆرۆنۆس خوشکی خۆی مارەدەکات

ئۆنیۆماس خەز لە هیۆدامیایی کچی دەکات

سیزیف لەتۆڵەی بێ بەشکردنی لە میرات و دەسەلاتی باوکی ، کچی براکەی فریو دەدات و دوو منداڵی لێدروست دەکات

میتۆلۆژیای گریک کاریگەریەکەی گەورەی لەسەر ئەدەب و هونەری جیهانی جێهشتووە و بە تایبەتی شانۆ قەرزاری ئەفسانەکانی گریکە ،تا ژیانیش بەردەوام بێت ئەم ئەفسانانە بە شێوەیەک لە شیوەکان کاریگەری ڕەنگادانەوەی خۆیا دەبێت.

ئەو دنیا خەیاڵی و پڕئەفسانەو ناعەقلانیەی کە لە ئەفسانەی یۆنانی کۆندا بوونی هەبووە ، سەرچاوەو دەستپێکی ئەندێشە وئازارەکانی مرۆڤە ، دیالۆگیش لە دایک بووی ئەو ئازارو ئەندیشانەیە .

شەڕێ نێوان خواوەندەکان و نەفرەت کردنیان لەیەکتری ،کوشتنی باوک ، خۆشەویستی و هەڵگرتنی کچ و ژنانی یەکتری ، خستنەوەی نەوەکان و شەڕی نێوان براکان ،هەموو ئەمانە بۆنەتە سەرچاوەی داهینان لە دنیای هونەردا و هەندێکیشی لەم ئەفسانانە بونەتە ڕاستی لەسەر ئەرزی واقیع.

ئۆدیب لە نەزانینەوە سێکس لەگەڵ دایک خۆی دەکات ،سزای خواوەندی بەسەر دەسەپێت ، هەردوو چاوی خۆی دەردەهێنێت،

کاتێک دوو کوڕەکەی کە گەورەدەبن، لەسەر فەرمانڕەوایی وەرگرتنی دەسەڵات دەبێت بە شەڕیان و دەرئەنجام یەکتری دەکوژن ، ئەگەر چی ڕێکەتنێکی پیشوەختەی پەنجا بە پەنجا هەیە لە نێوانیاندا ، کە هەر ساڵێک و یەکێکیان دەسەڵات بگرێتە دەست ،بە ڵام کاتێک ساڵ تەواو دەبێت ،برای گەورە لە پەیمانەکەی پەشیمان دابێتەوە داوای درێژکردنەوەی دەسەلات دەکات ، لەسەر شکاندنی پیمانی نیوان دەکەونە گیانی یەکتری یەکتری دەکوژن.

حەزی کورسی دەسەڵات ،یەکێکە لەهەر کێشە گەورەکانی ئەمڕۆی دنیا ،کە دەسەلات چووە دەستێکی کەسیکەوە زۆر بەزەحمەت دەست بەرداری دەبێت، تا ئەوەی کە پەرلەمان و دیمکراتیەت دەبێتە کۆمێدیا .

ئۆنێومایس خەز لە هیبۆدامیای کچی دەکات و تەماحی سێکسی هەیە لەگەڵی ، نایەڵێت شوبکات و هەرکەسێک دێتە خوازبێنی سەخترین مەرجی بۆدادەنێت ،کە پێشبڕکێی ئەسپە ، کەسێک نیە بتوانێت لەو پێشبڕکیەدا لێی بەرێتە ،ئەم حاڵەتە لە واقیعدا و لای نوسەرانی سەردەم ڕەنگی داوەتەوە، هەر وەک ئەوەی لە شانۆگەری شەڕی لارش نۆرینی سویدی و ئەرسەر میلەری ئەمەریکی شانۆیی دیمەنیک لە پردەکەوە بە شێوەیەک لە شیوەکان بوونی هەیە .

هەرباوکەو بەدەستی کوڕەکەی خۆی دەکوژرێت ،ئەم دیاریدەیە لە جیلێکەوە بۆ جیلێکی تر بەردەوامی هەیە و دووبارەدەێتەوە.

ئۆرانۆسی باوک بە دڕەندەترین شیوە لەگەڵ کرۆنۆسی کوڕی هەڵسوکەوت دەکات ، دەرئەنجام ئۆرانۆس بەدەستی کوڕەکەی دەکوژرێت ،لە دوای کوشتنی باوکی ڕیایی خۆشکی مارەدەکات ،ئەم حاڵەتەش هەم وەک واقیع و هەم لەدەبیاتی جیهاندا ڕەنگی داوەتەوە ،هەروەک لە شانۆگەری کالیگۆلادا دەبینرێت کە لە سەردەمی ڕۆمانیەکاندا کالیگۆلا خەز لە خوشکی خۆی دەکات .

کاتێک کۆڕۆنۆس خۆی دەبێتە باوک هەمان ڕێچکەی باوکی دەگرێت ، بۆئەوەی بەدەستی کوڕەکانی نەکوژرێت ،هەر منداڵێکی دەبێت دەیخوات ، کاتێک زیۆس لەدایک دەبێتب ڕێیای ژنی فێڵی لێدەکات ،لە باتی کۆرپەکە ،بەردێکی بۆ دەپێچیتەوە لەشیوەی کۆرپەیەکدا ، زیۆزیش دەشارێتەوە ، کاتێک زیۆس گەورەدەبێت لە تۆڵەی ئەو تاوانانەی باوکی کردویەتی بەرامبەر مندالەکانی باوکی دەیکوژێت .

زۆری نوسەرە شانۆییەکانی دونیا لەهەموو زەمەن و سەردەمێکدا سودیان لەم ئەفسانە وەرگرتووە ، کە زۆرێک لە ڕوداوەکان بونەتە واقیع و روداوی سەردەمیانە و ڕەنگدانەوەی ساتەوەختەکانی ژیانی ئەم ڕۆژگار.

کتێبی ئەفسانەکانی گریک یەکێکە لە کتێبەکانی کاک کاوە تۆفیق کە لە زمانی عەرەبیەوە وەریگێراوە ،جێگای دەست خۆشیە.

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏‏یک یا چند نفر‏ و ‏‎‎people dancing‎‎‏‏‏
تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏‏۲‏ نفر‏، ‏‏‏‎‎people dancing‎‎‏ و ‏افرد می‌ایستند‏‏‏‏

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like