باسێکی زۆر کورت لەسەر کۆمەڵناسیی هونەر

نووسینی: پشکۆ کامەران

کۆمه‌ڵگا به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه به‌رده‌وام له ئاڵ و گۆڕدایه و له په‌نای ئه‌م گۆڕانکاریانه‌وه کۆمه‌ڵێک پرسیار دێنه‌ ئاراوه که ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌ک گاڕانتییه‌ک بن بۆ گۆڕانکارییه‌کانی داهاتوو و به واتایه‌کی تر ببنه زه‌رووره‌تێک بۆ به‌ره‌و پێشچوون و نه‌وه‌ستان.

ره‌نگه مێژوو و ره‌هه‌نده جیاجیاکانی باشترین وانه‌مان له‌م شتانه بۆ ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و ده‌بینین که لاپه‌ره‌کانی بێ وچان هه‌ڵده‌درێنه‌وه و پرسگه‌لێکی زۆریان تێدا تۆمار ده‌بن و نه‌وه‌ی داهاتووش به شێوازێکی تر ئه‌م پرسیارانه ده‌خاته روو و به‌م چه‌شنه دڕێژه‌ی پێ ده‌درێ.

له‌م مژاره‌دا ده‌مانهه‌وێ باس له به‌شێک له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا بکه‌ین و هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌مان کرد هه‌ندێک پرسیار راده‌ستمان ده‌کا. هونه‌ر به گشتی و ئه‌ده‌بیات به تایبه‌تی، بابەتێکە که راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه و له هه‌ر توێژێکدا لێکدانه‌وه‌کان و دواتر پرسه‌کان جیاوازن و به گشتی باسێک له ژێر ناوی پێوه‌ندی ئه‌م شتانه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو تێڕوانینه‌کانه و پێموابێ لایه‌نی جیددی کاره‌که‌شن.

دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵناسی، جوانیناسی له په‌ڕاوێزدا باس ده‌که‌ن و که‌سێکی وه‌ک “دوورکیم” پرسی هونه‌ر ته‌نیا له باری پێوه‌ندییه‌ک که له‌گه‌ڵ ئاییندا هه‌یه‌تی تاوتوێ ده‌کا و له‌و بڕگه مێژوویه‌دا ته‌نیا “جۆرج زیمێل”ـه که ده‌یهه‌وێ پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی هونه‌ر له ئاستی کۆمه‌ڵگادا ئاشکرا بکا و یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و سازدانی “کۆمه‌ڵناسی هونه‌ر بنێته‌وه.

لێره‌دا باس له کۆمه‌ڵناسی هونه‌ر که خۆی له خۆیدا باسێکی تازه‌یه و ئێستا سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه ناهێنینه ئاراوه و ته‌نیا مه‌به‌ست خستنه‌‌رووی پۆڵینبه‌دییه‌که که پسپۆڕانی ئه‌م بوواره بۆ جۆری شرۆڤه‌کانیان ئاراسته‌یان کردووه.

نه‌وه‌ی یه‌که‌م ئه‌وانه‌ن که گریمانه‌یان دابڕانی کۆمه‌ڵگا و هونه‌ره و ده‌بێ له حه‌ولی سازدانی پێوه‌ندیدا بین.

نه‌وه‌ی دووهه‌م پێیان وایه که ئه‌م پێوه‌ندییه شتێکی سوروشتیه و ئێمه ده‌بێ بیاندوزینه‌وه به واتایه‌کی تر پێشتتر سازدراوه و ره‌نگه به هۆکارگه‌ڵێک شاردرابنه‌وه.

به‌ڵام نه‌وه‌ی سێهه‌م حاڵه‌تێکی پڕاکتیک به خۆوه ده‌گرێ و بێ ئه‌وه‌ی که باس له بایه‌خی به‌رهه‌می هونه‌ری بکات،هونه‌ر وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌ک چاو لێده‌کا و چاوی له کارکردی موحیتی هونه‌ر و کرده‌وه و دژکرده‌وه‌کان له که‌شی هونه‌ری و پێکهاته ژووره‌کییه‌کانه و له رێگای وت و وێژی کۆمه‌ڵناسه‌نه و پێوانه ئامارییه‌کانه‌وه لایه‌نی کرده‌وه‌یی ڕوانگه‌که‌یان ده‌پێکن.

Art work by:Mim Reza Anisi

تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏۱۲‏ نفر‏

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like