گرۆتێسک لە شانۆدا

وەرگێڕانی: سیا مەمەند

ئەو بنەمایانەی کە لە بەرهەمێکی گرۆتێسکدا دەناسرێتەوە

١- نا هەماهەنگی

دیارترین خەسڵەتی گرۆتێسک، بەنەمای نا هەمە ئاهەنگییە. ئەم نەگونجانە دەتوانێت لە ململانێ، کاردانەوە، یاخود لە هەر شتێک کە هەوڵدانبێت بۆ تێکدان و ڕوو بەڕووبونەوە بێت.

٢- هینانە پێکەنین و ترساندن

هەموو ئەوانەی دەربارەی گرۆتێسک نوسیویانە، بەشتێکی بێزارکەر و لە هەمان کاتدا پێکەنین هێنەر ناساندوویانە، هەندێک گرۆتێسک بە جۆرێک لە کۆمیدیا دەزانن، پێشیان وایە جۆرێک لە کاردانەوەی بۆرلسکە”جۆرێک لە لاساییە کە لە ئەدەبیاتی ئینگلیزیدا بۆ مەبەستی سەرگەرمی و ڕابواردن بە‌سود وەرگرتن لە وشەسازی باڵاو گونجاو پڕ مانا پەنای بۆ دەبەن” هەندێکی تر بە گاڵتەجاڕییەکی میللیانە دابەشیان کردووە هەندێک کە زۆر باوەڕیان بە گرۆتێسک هەیە پێیان وایە پەیوەندی بە دنیای نهێنی باڵاوە هەیە لە دنیای میتافیزیکدا.

دەقی گرۆتێسک نابێت بە جۆرێک بێت کە لە کۆتاییەکەیدا وا لە وەرگربکات کە پێی وابێت ڕوو بەڕوی کارێکی گاڵتەجاڕە و ئەوەی بەرهەمەکە شتێکی ترسناک و توندوتیژە بە هەند وەرنەگرێت. ئەڵبەت دەبێت ئاگاداربین تەنها لە یەکەی کێشمەکێشدا ڕەگەزەکان دژ بەیەکن و کاریگەری تایبەتی گرۆتێسک دەردەکەوێت.

٣- زیادە ڕەویی

گرۆتێسک خاوەن شێوەی زیادە ڕەویی و ون بوونە لە نێویدا هەر ئەمەشە وادەکات زۆر کەس بە هەڵە وەک خەیاڵ پڵاوی لێی بڕوانن. دنیای گرۆتێسک لەگەڵ تەواوی سەیر و سەمەرەکانی بەتەواوی ئاشنایە بە دنیای واقیعی ئێمە و بەتەواوی دورە لە خەیاڵ پڵاوییەوە.

دنیای گرۆتێسکی حەقیقی، ڕاستەوخۆ و بێ پەردەیەهەرئەوەشە هێزی پێدەبەخشێت

وە ئەگەر بەرهەمێک لە دنیای ئەدێشە و خەیاڵەوە سەرچاوە بگرێت و دوربێت لە واقیعەوە ئەوە ئیتر گرۆتێسک نییە.

٤- تێک هەڵپژاوی

تێک هەڵپژاوی یاخود بێ یاسایی، سەرچاوەی پێکەنین و بێزاری و ترسە. کاردانەوە باوەکان کە بەرامبەر کرۆتێسک پیشان دەدرێت هەستکردن بە جوڵەو بێزاری،پێکەنین و ترس، سەرسامی پاڵپێوەنان لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی بەرهەم هێنانی تێک هەڵپژاوی توند.

ڕەنگە هەر لە بەر کۆکردنەوەی ئەو هەموو هەستە دژبەیەکە پێکەوەش بوبێتە شایەنی بێزاری و توڕەیی. و وەک سەرچاوەی توندو تیژی و نەفرەت و دور لە واقیع سەیر بکرێت.

هاوشێوەکانی گرۆتێسک:

١- ئەبسۆرد Absurd

ئەبسۆردیزم هەروەک گرۆتێسک یانی کەمکردنەوەی کردار، بەرهەم هێنانی مانای بێ سنور. هەردوکیان لە زۆرکاتدا بە مانای گاڵتەجاڕی. نا یەکسانی و بێ عەقڵی بەکار هێنراون. ئەگەر بێت و قبوڵی کەین شانۆنامەکانی ئەبسۆرد لە ڕوی بەرهەمێنانی تێکستەوە  لە گرۆتێسکەوە نزیکن، ئەوکاتە دەتوانین شانۆی ئەبسۆرد بە جۆرێک لەشانۆی کرۆتێسک دابنێین. بەرهەمی نوسەرانی وەک بکێت و یونسکۆ و ئادامۆف و ژینێیە و پینتەر گەنجینەی شانۆی گرۆتێسکن.. بۆ نمونە کارەکتەرانی وەک “لاکی” و “پوزو” ” لەشانۆنامەی لە چاوەڕوانی گۆدۆدا گوتەبێژ لە شانۆ نامەی  کورسییەکا  یاخود ساتەوەختەکانی وەک  دەرکەوتنی فانک و ونیل لە لە شانۆنامەی” کۆتایی گەمە”دا لە نێو سەتڵی خاشاکدا، بۆ هەموو ئەمانە لە هەمانکاتدا دەتوانرێت هەم چەمکی ئەبسۆرد و هەم گرۆتێسک بەکار بهێنرێت.

٢- فراشگفت

جیاوازیگرۆتێسک و فراشکفت لەوەدایە ک گرۆتێسک دەتوانێت بێڕاحمانەتر و ناسازگارتربێت لە کاتێکدا فراشکفت دەتوانێت سەرسامکەر و نامۆ بێت بەبێ ئەوەی بێزار کەر و وەک گرۆتێسک ئازاردەربێت

٣- کریکاتێر

گرۆتێسک لەگەڵ کاریکاتێریش لەسەر یەک هێڵە. کاریکاتێر هەمان زێدەڕەوی جەغت لەسەر کارو دەرخستنە بە‌زیادەوەی وێنەکان جیاوازییان لەوەدایە کاریکاتێر بنەما دژبەیەک و نەگونجاوەکان  پێکەوە کۆناکاتەوە لە نێویدا هەستکردن بە‌جیاوازی بنەما سەرەکییەکان ناکرێت چونکە زیاتر ئەو لایەنانە دەردەخات و زیادەڕەوی لەسەردەکات کە ئامانجێت بۆنمونە ئەگەر لوتێک زیاد لە لوتی خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی گەورەتربێت  ئەوا بەجۆرێک ئەو لوتە گەورە کراوە کە بەشەکانی تری ڕوخسارەکە لە خزمەتیدابن بەڵام لەو خاڵەدا بە گرۆتێسک دەگات کە ڕەنگە ببێتە سەرچاوەی بێزاری و توڕەیی.

٤- تەنز

کاتێک کەسێکی تەنزدار دەیەوێت زۆرترین هەستی گاڵتەبازی و توڕەیی لە وەرگردا دروست بکات قوربانی خۆی دەبێتە گرۆتێسک. گرۆتێسک جیاواز لە لە تەنز ڕاست و هەڵە، ڕاست و درۆ دەستنیشان ناکات، وانەی ئەخلاق ناڵێتەوە بەڵکو هەوڵدەدات هەڵوەشاندنەوەی ئەوانە بەیان بکات. پێکەنین، توڕەیی یان هەستی بێزاری کە تەنز لە وەرگری خۆی دروست دەکات هەڵوەشاوەتەوە و جیا لەوەیە کە گرۆتێسک هەوڵدەدات بە لێکدانی ئەم هەستانە وەرگرەکانی خۆی ڕوبەڕوی وەڵامەکان و کاردانەوەی جیاواز کردووە و سەرلێتێکچونی فیکری دروستدەکات.

٥- سەرزەنشت کردن

سەرزەنشت کردن لە کار و کاردانەوەدا، لایەنێکی عەقڵانی هەیە لە کاتێکدا گرۆتێسک زیاتر سەر و کاری لەگەڵ هەستەکاندا هەیە. نوسەری سەرزەنشت کەر هەندێک جار سود لە گرۆتێسک دەبینێت بۆ گەیاندنی تاعلیق و لێدان لە ئامانجەکەی.

٦- پێکەنین هێنەر

پێکەنین لە گرۆتێسکدا لایەنێکی بنەڕەتییە. بەرهەمی گرۆتێسک بەشێوەیەکی گشتی لایەنی پێکەنین لەگەڵ خۆی دەهێنێت بەڵام وەرگری گرۆتێسک ناتوانێت لە قوڵایی دڵییەوە پێبکەنێت چونکە ئەم بنەمایە لەئیدارکێکی ناسازگارەوە بەیان دەکرێت.

کردار و ئامانجی گرۆتێسک

نامۆبوون

کاریگەری گرۆتێسک لە ڕێگەی لێدانە لە بێ ئاگایی کردارە و بە هەمان هۆکار دەتوانێت ئەمە بە ناونیشانی چەکێکی پڕ لە کاریگەری ببینێت.

کاریگەری دەرونی

تامس کرامر دەڵێت ” لە گرۆتێسکدا هەستی ئاشوب و ناسازگار لە پێکەنین بە دەوروبردا بڵاو دەبێتەوە” بەڵام بە پێچەوانەی ئەم گوتەیە  گرۆتێسک تێکشکان و وەدەرنانی هەستی بەدبینی  لەنەزانین و ڕەتکردنەوەی پێکەنین و گاڵتەپێکردنە. مایکڵ ستگ  بە تێگەیشتن لەم پێناسە و بە گەڕانەوە بۆ دیدی فرۆید  بۆ تاپۆ و گەڕانەوەی ترسی مناڵی و بە گەڕانەوە بۆ پێناسەی دەرونناسی پێناسەی گرۆتێسک دەکات “گرۆتێسک واتا بەڕێوەبردنی داهێنانکارانە لە ڕێگەی پێکەنینەوە

ناهاوسازی

گرۆتێسک لە یەک کاتدا هەم ئازادییەو هەم کودەتایەبەسەریدا. بۆ نمونە بنەمای کۆمیک لە دوو حاڵەتدا لە هەمان ساتدا بەڕێوە دەبات: پێکەنینێک لە قوڵایی دڵەوە و پێکەنینێک کە ئامانج دار و بەرگریکارە.

گوتێسک دەتوانێت بێ ئامانج و بەدیهاتوو بێت و بەدوایشیوە نەبێت. هونەرمەندە گەوەکان ڕەنگە هەندێک جار بە هەڵە لە گرۆتێسک تێگەیشتبن، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لەنوسەرانی داهێنان لە ڕێگەی تێگەیشتنیان لە گرۆتێسک لە نوسینی بەرهەمەکانیان توانیویانە ببنە نوسەری دڵخوازی زۆرێک لە خوێنەرانیان و ناوبانک پەیدابکەن. بۆ نمونە دەوانیت باس لە شاعیری ئەڵمانی” فریدریک کمپنز” .

قسەی کۆتایش ئەمەیە کە قوڵترین واتای گرۆتێسک ڕەنگەبەم جۆرە بوترێت:

هەر تراژیدیایەک بەڕێگەیەک پێکەنین هێنەر و کۆمیک، تەواوی کۆمیدیاکانیش بە شێوەیەک تراژید و غەمهێنەرن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like