📋ئەمجەد عەلی مورادی

کە بە «پیری شانۆ»ی سەقز ناسرابوو

📋 ساڵی 1333لە گەڕەکی (ناوقەڵا)ی شاری سەقز لەدایک بو وە هەرلە شاری سەقز هەتا پلەی دیپلۆم دەرسی خوێندوەودواتر بۆ خوێندنی زیاترچوەتە شاری تاران و لە بنکەی باڵای راهێنانی پەیوەندی یەکانی مخابرات درێژەی داوە بەخوێندن ودوای دووساڵ لەوزانستگە بڕوانامەی شارەزابوون(نکنسین) ی مخابراتی وەرگرتوەو گەڕاوەتەوە شاری سەقز وبۆماوەی هەشت ساڵ دەبێتە مووچەخۆری شیرکەتی مخابراتی شاری سەقزبە داخەوە لە ساڵەکانی دوای شۆڕشی 1357تەوەبەچەن هۆیەک لەسەرئەوکارەی لابرا.
دەسپێکی هونەری کاک ئەمجەد ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەرس خوێندنی لە قۆناغەکانی دواناوەندی لە ساڵی 1347دا کە لەژێر جاوەدێری بەڕێز کاک فایق ئادەمی هاتوەتە گۆڕەپانی بەربڵاوی شانۆ وە هەرلەوسەردەمەدا بەردەوام لە کێ بەرکێکانی قوتابخانەیی شاروناوەندا پلەی بەرچاوی وەدەست ئەهێنا وتەنانەت لە هۆردووی شاری (رامسر)دا دەوری بەرچاوی بینی، لەساڵی 1350دا کە بۆ خوێندنی باڵا دەچێتە شاری تاران دووساڵ لەوشارە دەمێنێتەوە کە دەبێتە هۆی ئاشنابوونی لە گەڵ شانۆ ومامۆستایانی بەڕێزی هونەری شانۆ وەک بەڕێزان: مەرحووم “بیژنی مفید”، مەرحووم “مەحمودجوهری”،ومامۆستا”رکن ا لدین خسروی”مامۆستا “ایرج زهری”و دواتر لەساڵی 1353 دادەگەرێتەوە زێدەکەی خۆی واتە شاری سەقز و بۆیەکەمین جار کۆڕێکی سەربەخۆی شانۆی شار لە ئیدارەی فەرهەنگ وهونەری ئەوکات دادەمەزرێنێت کە لەوکاتەدا بەڕێز شاهروخی موعینی وەک کارناس وبەڕێوبەری فەرهەنگ وهونەری شاری سەقز دەوری ئەگێڕا،ئەندامانی یەکەم گروپی شانۆی شاری سەقز بریتی بوون لە بەڕێزان: ئەمجەدی عەلیمرادی، موحسین خورسەند،سدیق خوسرەوی،خەلیل میرزایی،وکاک خالیدخاکی کە بۆ یەکەمجارشانۆنامەیەکیان بەناوی(جان نپار) نووسراوەی مەرحووم بیژن موفید لەشاری سەقز پێش کەش کرد کە ئەم شانۆیە بڕیاروابوو لە چوارشەودا پێش کەش بکرێت کە بەداخەوە لە لایەن ساواکەوە پێشی پێ دەگیرێ وتەنیا یەک شەوبەڕێوەی دەبەن بەڵام ئەوگوروپە کۆڵی نەداو شانۆنامەیەکی تری بەشێوەی “رووحەوزی” بەناوی(قەزاوقەدەر) لە ساڵۆنی شارەداری ئەوکات و هەروەهالە گوندەکانی (سەرا) و(میرەدێ) بەڕیوەیان برد بە سەرپەرشتیاری کاک ئەمجەد عەلیمرادی.
لە هەوڵ وکۆششەکانی کاک ئەمجەد عەلیمرادی ئە توانین ئاماژە بەوچالاکی یانەی خوارەوە بکەین :
1- بەرێوەبردنی دووبارەی شانۆی (جان نپار) لەسالی 1355.
2- شانۆیەکی گوێ حەوزی بەناوی(قەزاوقەدەر) بەهاوکاری بەڕێزان: موحسین خورسەند،خالیدخاکی،فەریدوون ئەنساری،جەعفەری جەعفەردووست،ئیسمایل پاشایی،لە شارەکانی سەقز،سنە،مەریوان،بانە،بیجار،زەنجان،قزوین،فومن، بەندەرئەنزەلی،رەشت،ئاستارا،هەشتپەڕ،تەورێز،ئازەرشەر.
3- شانۆی (شەهیدی دووهەم) لە نووسینی کاک عومەرفارووقی بەهاوکاری خالیدخاکی،ئیسمایل پاشایی،جەعفەری جەعفەردووست،ئیبراهیم وەیسیان، کە ئەم شانۆیە توانی لە فستیواڵی ساڵانەی سەرانسەری ئێران دا بەشداربێت وخۆی بگەیەنێتە ریزی 24شانۆی هەڵبژاردەی ئەوفستیواڵە لە شاری تاران و جارێکیش (محەمەدعلی کشاورز) وەک چاودێر هاتوەتە شاری سەقز بۆ دیتن وهەڵسەنگاندنی ئەوشانۆیە یەکەمجار لەمێژووی شانۆی سەقزدا ئەوگرووپە بەکارگەردانی بەڕێز(سوهراب ئەعزاز) چوە شاری تاران کە شوێنەوارێکی زۆرباشی لە شانحۆی سوقزدا دانا کە دواتر (سوهراب ئەعزاز) کە کارناس وخوێندەواری هونەری شانۆ بوو سەقزی بەجێهێشت وچوە وڵاتی ئاڵمان کە بەشی زۆری هونەری شانۆی سوقزقەرزاری ئەوبەڕێزەیە.
4- شانۆی (سفرسبزدرسبز) لە نووسینی (بێهروزغەریب پوور) کە بۆ پێش کەش کردن لە شاری تاران هەڵبژێردرا.
5- شانۆی(درحوزوورباد) لە نووسینی (بەهرام بەیزایی(
6- شانۆی (ئەسیر) لە نووسینی (ئەمجەدعەلی مرادی(
7- شانۆی (چشم دربرابرچشم) لە نووسینی (غوڵامحسین ساعدی(
8- شانۆی (ئیستسنا وقاعدە) لە نووسینی (برتولدبرشت) بە سەرپەرستی ودەرهێنانی (ێتش تقی پور) کە هەمووی ئەم شانۆیانە لە شاری سەقزولە ساڵۆنی دەبیرستانی سەعدی وشارەداری بەڕێوە ئەچوون کە جیا لەوکەسانەی پێشتر ناومان هێنان بەڕێزان :نەسرین عەلیمرادی،بهروزعەلیمرادی،ماجیدلەحمی،تەها بەنی هاشمی،بەردەوام دەوریان ئەگێڕا.
9- شانۆی (ئا سەیدکازم) لە ساڵی 1359دابەهاوکاری بەڕێزان:فەریدوون ئەنساری،جەمشید یەغمووری،ئەحمەد ساڵحی،رەحیم ورەحمان ئەحمەدی،ئیبراهیم وەیسیان،ئەرسەلان مەسرووری،جەعفەررەوشەنفکر،وەفا ئەحمەدپەنا.
10- دووبارە شانۆی (ئاسەیدکازم) کە گرنگی کاری ئەوشانۆیە لەوەدابوو کە ئەمجارەیان کاک ئەمجەد بەچەن هۆیەکەوە لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز ژیانی تێئەپەڕا،بەسەرئەوەیشدا کاک ئەمجەد هەرلەهەوڵی هونەری شانۆی شارەکەیدابوو کە بە پێکهێنانی گرووپێک لە سێهەمین فستیواڵی ساڵانەی شانۆی زیندانەکانی ئێراندا بەشداری کرد کە لەشاری سنە بەڕێوەچوو لەوفستیواڵەدا کاک ئەمجەد خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێدراوخاڵی بەرچاوی ئەوشانۆیە لەوەدابوو کاک ئەمجەدکەدەرهێنەربوولەزیندان دابوو وماباقی دەورگێڕەکان ئازادولەدەرەوی زیندان بوون وهاوکاری کاک ئەمجەدیان ئەکرد بۆ سازکردنی ئەوشانۆی (ئاسەیدکازم)ە ماوەی دوومانگ ئەکتەرەکان بەشەوداهەرهەموویان دەهاتنە ساڵۆنی زیندان (نمازخانە) مەشق وراهێنانیان لە لایەن کاک ئەمجەدەوە ئەبینی کە زۆرتری ئەرکی پێوەندیەکە کەوتبوە ئەستۆی کاک سەڵاح محەمەدی،بەڕێزانی بەشدارلەوشانۆدابریتی بوون لە: سەڵاح محەمەدی،محەمەدزارع زادە،حەسەن عەدنانی، پەیمانی ژیانی،داریوش رەفێعی،عەلی تووفانی،عەلانەباتی،ئەنوەری مرادی،ساڵح ئیسماعیلی،فەرید نەجەفی…
11- شانۆی (موقەسرکیست) لە نووسینی (سادق عاشووری (هەمەدانی(بە هاوکاری ئەحمەد ساڵحی،حەمید وسووقی،مەرحووم رەزاعەلیمرادی،حەسەن زەبێحی،سەعیدساڵحیان.
12- شانۆی (ئەسپی سپی) لە نووسینی (موحسین خورسەند(وەرگێڕانی بۆ سەرزمانی کوردی لەلایەن کاک حسەین مەولایی،بەهاوکاری سەڵاح محەمەدی،ئیسمایل پاشایی،محەمەدزارع زادە،رەزا دەباغی،مەنسوور مەسعود، کە بۆ ماوەی شەش شەو بەڕێوە چوو وداهاتەکەی کەلەرێگەی بلیت فرۆشی یەوە بەدەست هاتبوو کەم وزۆر پێش کەش بە لێقەوماوانی کارەساتی هەڵەبجەو ئاوارەکانی کوردی ئێراقی نیشتە جێی کوردستانی ئێران وشاری سەقزکرا،
13- رێخستن وسازکردنی ئەنجومەنی شانۆی سەقزبەیارمەتی هاوڕێیانی.
14- شانۆی (پەهلەوان کەچەڵ) نووسینی مامۆستا عەلی نەسیریان بە هاوکاری سەڵاح محەمەدی،هانا عەلیمرادی کچی کاک ئەمجەد،حامیدکەریمی،شارام رەزا زادە،حەسەن وشاریاری عەدنانی،حسەین حەسەن زادە.
15- رێخستنی فستیواڵی شانۆی سەقز بە یارمەتی هاوڕێیانی.
16- رێخستنی فستیواڵی شانۆی کوردی بەیارمەتی هاوڕێیانی.
17- بەڕێوەبردنی شانۆی (چهار سندووق) لە نووسینی بەهرام بەیزایی.
18- دەورگێڕ لە شانۆی (ژان) دەرهێنەر سەڵاحی محەمەدی
19- دەورگێڕ لە شانۆی (کۆڕی قوربانی کردنی سمنار(دەرهێنەر سەڵاح محەمەدی.

20- زۆر به داخه وه کاک ئەمجەدی عەلیمورادی۱۳ی ڕەشەمە‌ی ١٣٩١لە تەمەنی ٥٨ ساڵیی لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.

توضیحات عکس در دسترس نیست.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like