ژیاننامە ی هونەرمەند كەمال دڵشاد

هونەرمەندی بە ئەزموونی بواری شانۆ و دراما كەمال دڵشاد،

 كە بەر لە دوو ساڵ كۆچی دوایی كرد، ئەگەرچی ئەو ئەكتەرێكی دیار و خاوەن ئەزموونێكی جوان بوو لە بواری نواندا، هەر لە زنجیرە درامای ژاڵە ساڵی 1985 تا فیلمی گوڵچین و خەیاڵەكانی رۆستەم ساڵی 2016 بەشێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ دراما و فیلمە سینەماییەكان بەشدارییەكی كارایی هەبووە.

 لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو دابەرهەم هاتبوو، رۆڵێكی جوانی لەو زنجیرە درامایەدا گێڕابوو، پاشان لە دوای راپەرین بەشداریی چەند زنجیرە دراماییەكی بەرچاوی كردووە.

 جگە لە نواندن كەمال دڵشادـی هونەرمەند دەستی نووسینی هەبووە لە نووسینی چەندین دەقە شیعری منداڵان، ئۆپەرێت و شیعری خۆشەویستی و نیشتمانییش، لە دوای كۆچەكەی لە دووتوێی كتێبێكدا رەوەند كەمال كوڕی ئەو هونەرمەندە بە ئەزموونە توانیویەتی بەرهەمەكانی باوكی كۆ بكاتەوە و بۆ چاپكردن لە ژێر ناونیشانی” بۆ ئێوە “ئامادەی بكات.

هونەرمەند كەمال دڵشادـی هونەرمەند

ناوی تەواوی كەمال محەمەد مستەفا كوردییە لە 12-4- 1945 ـدا لەگەڕەكی سابوونكەرانی شاری سلێمانی لەدایك بووە، كوڕی مەلای محەمەدی كوردییە یەكێك بووە لە نووسەرو كەسایەتییە ناودارەكانی شاری سلێمانی.


 
ساڵی 1969 دوای تەواو كردنی خوێندن بووە بە مامۆستا، هەر ئەو ساڵە لەگەڵ تیپی نواندنی سلێمانی دەستی بەكاری هونەری كردووە.

 بۆ یەكەمین جار لە رێگەی بەرهەمی شانۆیی بڕیار و ئەنجام چۆتە سەر تەختەی شانۆ، لە دوای ئەو بەرهەمەش بەشداریی چەندین كاری شانۆیی كردووە لەوانە

 سەرینی باداری،

گۆڕ هەڵكەن،

 لە سێبەری دڕكدا،

 لە شێتخانەدا،

 مەكری ژنان و چاوی كوردستانـ

 و چەندیین بەرهەمی دیكەی شانۆی،

 لە ساڵی 1985 بە شداری درامای ژاڵەـی كردووە،

لە ساڵانی 1991 تا ساڵی 2000 بەشداری لە چەند بەرهەمێكی درامی و تەلەفزیۆنیی كردووە لەوانە “ئەسپكەی كاكە حەمە،

 جوتێ پێڵاو،

 نمەخان،

 گەشتێك بۆ خۆشەویستی،

 حەسەن زیرەك،

 خولە پیزە،

 مامە ڕیشە”

كردووە، پاشان لە ساڵەكانی 2004 تا 2016 بەشداریی لەم كارە هونەرییانەدا كردووە

 “بەیتی ئەنفال،

 بابە نەورۆز،

پەنجەكانی شەیتان،

 بەرنامەی بەرنامە،

 گێلە پیاو،

 رێحانە”

 دوایین كاریشی لەگەڵ ناوەندی هونەری گاڤـ، بەشداریكردنی بوو لە فیلمی

 “گولچین و خەیاڵەكانی رۆستەم”

 لە دەرهێنانی هونەرمەند لوقمان غەریب بەداخەوە ساڵی 2016 تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو، لە
رێكەوتی 1/12/2018 بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان و هونەر كرد.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like