ژیان نامەی هونەرمەندی گەورە مامۆستا غەفور عبدالله رحیم

ژیان نامەی هونەرمەندی گەورە مامۆستا غەفور عبدالله رحیم

لەئامادەکردنی

#Hemn Qarahanjere

مامۆستا لە ساڵی ۱۹٥۷ لەگەڕەکی چوار باخی شاری سلێمانی لەدایک بووە ، هەر لەمنداڵیەوە خولیای کاری هونەری هەبووە هەربۆیە لەساڵی ۱۹۷۲یەکەم کاری هونەری لەگەڵ مامۆستا غازی بامەرنی بووە ، بەناونیشانی دوو لاوی سەر لێشێواو .

سەرەتای خوێندنی مامۆستا غەفور لەشاری سلێمانی دەستی پێکردووەو هەرسێ قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی پیشەسازی لە ساڵی ۱۹۷۹ هەر لەوێ تەواو کردووە .

لە کاری هونەریدا مامۆستا زیاتر لە (٧٠ ) کاری هونەری هەیە لەبوارەکانی شانۆ ، دراما ، زنجیرە تەلەفزیۆنی ، بەڕێوبەری بەرهەم ،

کارەکانی مامۆستا جگە لەپارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک ، دەرەوەی هەرێمی کوردستانیشی گرتۆتەوە وەک شاری بەغداد و موصڵ لەعێراق و لە لەئێرانیش بەشداری لەفیستیڤاڵەکانی شاری تاران و ئەسفەهان و سەقز و سنە و مەریوان کردووە ، لەوڵاتی تورکیاش لە شارەکانی ئامەد و باتمان بەشداری فیستیڤاڵی کردووە ، لە وڵاتی سوید و لەشارەکانی مالمو و لاس و کرونا و یۆتۆبوری و ستۆکۆلهم بۆ ماوەی سێ ساڵ بەشداری فیستیڤاڵەکانی کردووە

تائێستا مامۆستاغەفور (٣) خەڵاتی ئاڵتونی بەدەست هێناوە ، ئەمە جگە لەچەندین لۆگۆ و نوسراوی ڕێزلێنان ، لەوانە ساڵی ۲۰۰٤ خەڵاتی ئاڵتونی فیستیڤاڵی ئەسفەهانی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئێران وەرگرتووە ، ساڵی ۲۰۰٨ خەڵاتی ئاڵتونی بەڕێوبەرایەتی هونەری شانۆی سلێمانی وەرگرتووە ، ساڵی ۲۰۰۷بۆ۲۰۰٨ی خەڵاتی ئاڵتونی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کوردستانی وەرگرتووە.

دیارە جگە لە کاری هونەری مامۆستا دوو کتێبی بەناوەکانی بیبلۆگرافیای کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد مەڵبەندی گشتی سلیمانی ساڵی ۱۹۹۰ بۆ ۱۹۹۹ و بیبلۆ گرافیای یۆبێلی زێرینی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کوردلەساڵی ۱۹٦۹ تا کۆتایی ۲۰۱۹ لەمەراسیمی یادی کۆمەڵمان لە ئاهەنگێکی قەشەن دابەش کرا کە لەسەر بوودجەی وەزارەتی رۆشنبیری سلیمانی بوو

مامۆستا غەفور بێ دابڕان لەهونەر و نواندن لەساڵی ۱۹۷٥ەوە هەتا ئێستا بەردەوامە لەکارکردن ، لەئێستادا بەڕێوبەری هونەری کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان و دەستەی بەڕێوبەرە.

هەندێک لەبەر هەم و کارەکانی مامۆستا غەفور

۱ ـ شانۆی پەیکەر

۲ ـ شانۆی شەوکەت ناگەڕێتەوە

۳ ـ شانۆی گوڵاڵە

٤ ـ شانۆی میراتی

٥ ـ تەمسیلی ژیان لە کەرکوک تیڤی پەخش دەکرا

٦ ـ شانۆی سەلەی نان کەر

۷ ـ شانۆی کابرا سەیرەکە

٨ ـ شانۆی گالیلۆ

۹ ـ شانۆی بێم لەوێییت

۱۰ ـ شانۆی شەریف پاشا

۱۱ ـ شانۆی ژنێک لەلم

۱۲ ـ شانۆی گەلەگورگ کە لەهەریەک لەسلێمانی و هەولێر و بەغداد نمایشکرا

۱۳ ـ زنجیرەی گوڵاڵە لە کەرکوک تیڤی نمایشکرا

۱٤ ـ شانۆی باڵندەی دەریا کە لەهەریەک لەشارەکانی سلێمانی و هەولێر نمایشکرا

۱٥ ـ شانۆی سمکۆڵانەی ئەسپە شێ

۱٦ ـ شانۆی حەمەدۆک

۱۷ ـ فیلمی مەرگی ئەرخەوانی

۱٨ ـ شانۆی ئوتێلی ئاخر زەمان

۱۹ ـ فیلمی تۆڵە

۲۰ ـ هەموو زنجیرە تەلەفزیۆنیەکانی کوردسات لەدەرهێنانی دەرهێنەری گەورەی کورد و کۆچکردوو (حسێن مصری )

٭ خۆر نەوازان بەشی دووەم

٭ خەمی چۆلەکەکان

٭ ڕەشەی پۆلیس

٭ حەسەن ئەفەنی

٭ وەستا جمعە

٭ گوڵە بێ ڕۆژەکان

٭ نیشتیمان

۲۱ ـ فیلمی ( لەچاوەڕوانی هیوا ) لە شاری سلێمانی و وڵاتی کەنەدا هەروەها فیستیڤاڵی کەنەدا

۲۲ ـ درامایی بازنەی تەنیایی

۲۳ ـ فیلمی گەڕانەوە

۲٤ ـ شانۆی بازنەی گەمەو مەرگ

۲٥ ـ فیلمی سورمێ خان

۲٦ ـ شانۆی ڕێساو لەڕێسا بەدەر لە وڵاتێ ئێران نمایشکرا لەشاری ئەسفەهان بۆ فیستیڤاڵ

۲۷ ـ شانۆی برامیۆک لە سلێمانی و وڵاتی سوید لەشارەکانی مالمۆ و لۆند لاس کرۆنا و لەتورکیا لە شارەکانی ئامەد و باتمان نمایشکرا

۲٨ ـ فیلمی ڕاسپاردە

۲۹ ـ فیلمی گێلە پیاو

۳۰ ـ لیژنەی باڵای فیستیڤاڵی کورتەفیلمی یەکەم و دووەم لەکۆمەڵەی هونەرەجوانەکان

۳۱ ـ فیلمی دانیشتوانی عەلی ئاوا

۳۲ ـ شانۆی هاروون لەسلێمانی و کەرکوک و هەولێر و ڕەوەندوز و کەلار و دەربەندیخان نمایشکرا لەدەرهێنانی دەرهێنەری کۆچکردوو حسێن مصری

۳۳ ـ شانۆی بەرەو ئەستێرەیەکیتر ، لە سلمانی و سەقز و هەولێر و کەلار و دەربەندیخان و فیستیڤاڵی کەرکوک نمایشکرا

۳٤ ـ شانۆی پلان ، لەئێران لەشاری تاران نمایشکرا

۳٥ زنجیرەی تەلەفزیۆنی ( ١+١ ) دوا کاری مامۆستا غەفوربوو لەمساڵدا لەکەناڵی M.B.C عێراق نمایشکرا

دیارە مامۆستا غەفور زۆر کاریتری هەیە و لێرەدا ئێمە تەنها توانیومانە تیشک بخەینە سەر ئەوەندە کارەی و هیوا خوازی تەمەن درێژ و لەشساغبێت ، هەربمێنێت بۆ خزمەتی هونەری نواندنی کوردی ، هەروەها سوپاسی دەکەین بۆ ئەوخزمەتە گەورەیەی بە شانۆ و درامای کوردی کردووە

پەیج وئەکاونتی

#شانۆکاران و هونەرمەندانی کوردستان


تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏‏یک یا چند نفر‏ و ‏ریش‏‏‏
مامۆستا غەفور عبدالله رحیم
تصویر ممکن است موارد زیر را شامل شود: ‏‏۱ نفر‏، ‏‏‏‏ایستادن‏، ‏‎‎suit‎‎‏‏ و ‏فضای باز‏‏‏‏
مامۆستا غەفور عبدالله رحیم
توضیحات عکس در دسترس نیست.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like