🔸بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچیی دوایی
هونەرمەندی ناسک هەست و رۆشنبیری کورد
زۆر بەرێز …
“عەبدوڵا حەمەساڵح” ناسراو بە عەبدوڵا خەیات مان پێگەشت

زۆر بەرێز کاک عەبدوڵا …
یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی ساڵانی پێشووی هونەر و سینەمای کوردی ،
کە بێگومان جێ پێ و هەوڵ و ماندوو بوونەکانی لە هەمبەر خزمەت بە هونەری کوردی بە گشتی و شانۆ و سینەما بە تایبەتی لە ئاسۆی داهاتووی پڕتین و پێشکەوتووی کوردستان تا هەتاهەتایە ئەمێنێتەوە .

لە لایەن …
لێژنەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شانۆی کوردستان
و هەموو ئەندامان و شانۆگەرانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە ،
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵان و هاورێیانی لە هەموو کوردستان بە گشتی و لە ناوچە و دەڤەری سلێمانی بە تایبەتی دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمیان دەزانین
.

لە خودای گەورە داواکارین رۆحی بەر رەحمەت و دلۆڤانیی خۆی ،
و هەروەها سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک و بنەماڵەی ئەو بەڕێزە ببەخشێت .

وێرای سپاس و دەربڕینی هاوخەمی دوبارە

🔸لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی شانۆی کوردستان _ رۆژهەڵات

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

You may also like